ئێستا كه باس باسی ژن و ژنخوازی و ( off line , on line) ه با منیش باسێكتان بۆ بكه‌م...
وا خه‌ریكی چات بووم له‌گه‌ڵ یاردا و دڵ و گوڵ و ماچمان بۆ یه‌ك ده‌نارد و پیس ئاشقی یه‌ك بوو بووین. جار به جار زیز ده‌بووین له‌یه‌ك و جار به‌جاریش ئاشت. پێویست به گوتن ناكات خۆتان ده‌زانن چۆنه. یار گووتی ئه‌مه بێسوده " من له دوورم تۆ له دووری به‌م جۆره خۆشه دڵداری" بێ مانایه و من "به ماچ و دوو ماچ قه‌ت نابم ڕازی ... هه‌تا نهتبهمه لای محكهمهی قازی" ..ڕاستیشی ده‌كرد وا بوو، زۆرمان تاسه‌ی یه‌كدی كردبوو .. ده‌ی ئێستا به‌م شه وه قازی له كوێ بێنین؟ هه‌ر كاممان له شارێك بووین و 7 كێومان له نێواندا بوو. به‌ڵام دیاره خوای دڵداری ئاگای له‌م به‌زمه بوو ، خوا‌و ڕاسان قازییهكمان لێپهیدا بوو. قازی ئازیزی هه‌ردووكمان بوو .. ئه‌و له‌و په‌ڕی دنیا ده‌ژیا. مه‌به‌ستم له هاتنی قازی online بوو. ئێمه‌ش هانامان بۆ برد و قازی پا ش قوڕگ پاك كردنه‌وه و جێخۆش كردن، له سه‌ر سوونه‌تیMicrosoft و Apple Macintosh و به شایه‌تی خۆمان ، ئێمه‌ی له یه‌ک ماره كرد. ئیدی نه باس باسی خوا و پێغه‌مبه‌ر و نه ووشه‌ی عاره‌بی. مارهبڕینێكی خۆش و مۆدێرن. به‌ڵام باوه‌ڕتان بێت كه زۆر شه‌رمم كرد و دڵم كه‌وتبووه ته‌په تهپێك هه‌ر مه‌پرسن. یادی به خێر.. ئهه ماڵتان نه‌شێوێ خۆ خه‌ریك بوو گرنگترین خاڵم له بیر بچێت... مهلاكهمان ژنێكی خوێن شیرین بوو.
ئه‌رێ كه‌ستان وای كردوه یان ئێمه یه‌كه‌م كه‌س بووین؟!!!
27.11.02
حه‌زره‌تی نالی ده فه‌رموێ:
فارس و كورد و عه‌ره‌ب هه‌رسێم به ده‌فته‌ر گرتووه
(نالی) ئه‌مڕۆ حاكمی سێ موڵكه، دیوانی هه‌یه
24.11.02
هۆ خه‌ڵكینه من ئه‌مڕۆ هه‌ست به جوانی هه‌موو كه‌س و شتێك ئه‌كه‌م! ئاواتمه ئێوه‌ش هێنده‌ی من دڵ و ده‌رونتان شاد و ئارام بێت.
دارستانی دۆستانه
ئێمه به درێژایی رێگا،
له ته‌نیشت یه‌كتر
بیرمان له شتی پاك كرده‌وه
ده‌ست له ناو ده‌ست
بێ ئاخاوتن،
له ناو گوڵه تاریكه‌كاندا
وه‌ک دوو ده‌زگیران
هه‌نگاومان ده‌نا،
ته‌نیا،
به ناو شه‌وی به مێرگوزار سه‌وزدا،
ئێمه هاوبه‌شیمان له‌و میوه
جادووییه‌دا كرد،
وه‌ك مانگی دۆستانه‌ی ده‌به‌نگ
پاشان،
به‌سه‌ر قهوزهكاندا كهڵهواژ بووینه‌وه
زۆر دوور، به تاقی ته‌نیا،
له ناو ئه‌و سێبه‌ره ناسكه‌ی
ئه‌و دارستانه ئاشنا‌و به چرپهیهدا؛
به ئاسمانیشه‌وه،
له ناو ئه‌و ڕووناكییه بی سنووره‌دا
یه‌كترمان به‌ده‌م گریانه‌وه
دۆزییه‌وه
ئاخ ئازیزم، ئه‌ی هاوڕێی
بێده‌نگیم.
(پۆل ڤالێری)
23.11.02
- مامۆستا وڵاته‌كه‌ی تۆ ده‌ریای هه‌یه؟
- نه...
- چه‌ند ناخۆشه!
ئه‌و زۆر بچوك بوو. ته‌مه‌نی ته‌نها شه‌ش ساڵ بوو. سه‌رێكی خڕی گه‌وره، دوو چاوی گه‌وره‌ی شین و لوتێكی بچكۆله دهمو چاوی پێكهێنابوو. هه‌ر له یه‌كه‌م ڕۆژی ده‌ستپێكردنی كارم له‌وێ من و ئه‌و بووینه هاوڕێ.
به‌ڵێ. ئه‌وه یه‌كه‌مین كارم بوو له دێیه‌كی نزیكی جه‌مسه‌ری باكور. ئه‌و كاته هه‌وا یه‌كجار سارد بوو، به‌فرێكی قورسیش باریبوو. به‌ڵام من به‌ختیار بووم به كاره‌كه‌م چونكه به هۆی كاره‌كه‌وه گه‌ڕابوومه‌وه سه‌رده‌می مناڵیم. ئه‌متوانی چه‌ندی پێمخۆشه گه‌مه بكه‌م.
ئاوها بوو كه من و ئه‌لیكس بووینه هاوڕێ. ئه‌و ناوی ئه لیكس بوو. ئێمه پێكه‌وه بووكه بهفرینهو كه‌پری بچوكمان دروست ده كرد. خلسكێنهمان ئه‌كرد له سه‌ر میندهری پلاستیكی. به راستی گه‌لێك خۆش بوو.
ڕۆژیك من له‌و فێرگه‌دا به ته نها له گه‌ڵ ئه لیكس دا مابوومه‌وه. بڕیار بوو كاكی بێت به‌شوێنیدا. کاتژمێر بوو به 5 ی پاش نیوه‌ڕۆو كاك هه‌ر نه هات.
- به‌ڵام مامۆستا له‌وانه‌یه هی ئه‌وه بێت تۆ چاوه‌كانت قاوه‌یی بن.
ـ چی؟!
- ئاخر ده ریا چاوی مرۆڤ شین ئه‌كات.
- ئاها!!
- مامۆستا تۆ له كوێوه هاتووی؟
- له كوردستانه‌وه.
- ئه‌ی له‌وێ به‌م سوێدییه سه‌یره قسان ئه‌كه‌ن؟
چم بگوتبا؟! ته‌نها ته‌ماشای چاوه‌كانیم كرد كه تێمڕامابوون و بزه‌م هاتبوو. كاتژمێر بوو به 6 و كه‌س نه‌هات به دوییدا.
ئه‌لیكس زۆر ماندوو دیار بوو، منیش چه‌ند جارێ ته‌له‌فۆنی ماڵیم كرد تا له دواییدا دایكی ووتی بینێره‌وه ماڵێ.
ده‌ره‌وه هێنده سارد بوو هێنده‌ش به‌فر كه‌وتبوو كه باوهڕنهئه كرا ئه‌لیكس بتوانێت به ته‌نێ بگه‌ڕێته‌وه ماڵێ. بڕیارم دا له گه‌ڵی بچمه‌وه.
- ئه‌لیكس گیان هیج وێستگه‌ی پاس هه‌یه له نزیكی ماڵه‌كه‌تان؟ چونكه من تۆ ئه‌به‌مه‌وه لای دایه وپاشان منیش ئه‌چمه‌وه ماڵی خۆم.
- ئا؛ دانه‌یه‌ك هه یه ..... وا بزانم!
ـ زۆر باشه. كه‌واته با بڕۆین..
ده‌رێ زۆر تاریك بوو. دێكه‌ش کپ و بێده‌نگ بوو. ته‌نها ده‌نگی من و ئه لیكس و خشپه‌ی پێڵاوه‌كانمان ده‌هات. من خه‌ریك بووم باسی هه‌تاو و چیاكان و ئاسمانی شینی كوردستان‌م بۆ ئه‌كرد . كه ئه‌و له ناكاو هه‌ڵیدایه‌و ووتی:
ـ مامۆستا؛ من نازانم كام پاس به ته‌نیشت ماڵی ئێمه‌دا تێئه‌په‌ڕێت. هه‌روا ناش زانم كه ئه‌و پاسه ئه‌چێ بۆ كوردستان یان نا!!!
22.11.02
IF A FLY FALLS IN A CUP OF COFFEE
1. Englishman: Throws his cup away and walks out.
2. American: Takes the insect out and drinks the coffee.
3. Chinese: Eats the insect and throws the coffee away.
4. Japanese: Drinks the coffee with insect as it is coming free.
5. Palestinian: Sells the coffee to the American and insect to the Chinese
and gets a new cup of coffee.
6. Israeli: Accuses the Palestinian for throwing insect into his
coffee.Relates the issue to violence.Asks the
Americans for Military aid. Takes a loan from America to buy one more
cup of coffee.