ته‌زبیحێكم بۆ دایكم کڕیوه به دیاری. 101 دانه‌یه. دایكم له‌گه‌ڵ ته‌زبیحه‌كه‌ی هاوڕێیه. له‌ڕێگای ته‌زبیحه‌كه‌یه‌وه له‌گه‌ڵ خواكه‌ی گفتوگۆ ئه‌كات. سوپاسی ئه‌كات، له ته‌كیا ئه‌گری، گله‌یی لێئه‌كات و پاشانیش په‌شیمان ده‌بێته‌وه.
ته‌زبیحه‌كه‌ی دایكم هاوڕێی گیانی به‌گیانییه‌تی. ئاگای له هه‌موو خۆشی و ناخۆشی و ڕاز و نیاز و خه‌م و خه‌فه‌ته‌كانی هه‌یه. ئه‌و ته‌زبیحه ئه‌زانێ كه دایكم چه‌ند جار ئاواره بووه، چه‌ند جار ماڵی گواستۆته‌وه، یان پێیان گواستۆته‌وه، چه‌ند جار له مناڵه‌كانی دووركه‌وتۆته‌وه، چه‌ند جار ماڵئاوایی له هه‌رچی و هه‌ر كه‌س خۆشی ویستووه، كردووه.
ئه‌مجار‌ه من ته‌زبیحێكی 101 دانه‌یی بۆ ده‌به‌م. ئه‌مجار‌ه‌یان من بوومه هۆی كۆچێكی نوێی دایكم بۆ شارێكی دی، نامۆییه‌كی نوێ و ته‌نهاییه‌كی تر. من نازانم ژمار‌ه‌ی كۆچ و ئاوا‌ره‌یی دایكم گه‌یشته 101جار یان نه، به‌ڵام ئه‌زانم من دانه‌یه‌كی دیم خسته سه‌ری....
30.12.02
27.12.02
26.12.02
یادت ئه‌كه‌م... زۆر دووری
كه‌چی زۆر نزیكی
زۆر دووری، دوور
دووری پێنج شه‌ممه تا هه‌ینی
دووری ئه‌مڕۆ تا سبه‌ی
دووری بیست كاتژمێر
دووری دوو سه‌د كیلۆمه‌تر
دووری نێوان من و تۆ
كه‌چی زۆر نزیكی، لێره‌ی
له ناو هه موو سیماكان، ده نگه‌كان، ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ئاوێنه‌كان..
جێگه‌ت چۆڵه و كه‌چی ئێره‌ت، به ده‌نگی خۆت، به ڕه‌نگی خۆت پڕكردووه...
* نازانم ئه‌مه ئه‌خوێنیته‌وه یان نه، به‌ڵام " ئه‌زانی ئاسمان له هه‌موو شوێنێك هه‌یه............." بۆ خۆت پڕی كه‌ره‌وه!
*په‌ندێكی عه‌ره‌بی هه‌یه ده‌ڵێ( اگعد اعوج، احچی عدل) واته ( لار دانیشه و قسه‌ی ڕێك بكه) به‌ڵام وا دیاره د. فه‌رهاد پیرباڵ ئه‌م په‌ند‌ه‌ی به نیوه ناچڵی بیستووه. ئه‌م مامۆستایه له پرۆگرامێكی ڕاسته‌وخۆ كه له‌سه‌ر ( مه‌می ئالان) بوو له KTV ئاماده بوو وه‌كوو ڕاوێژ‌كار. پیرباڵ به‌سه‌ر كورسیه‌كه‌دا پان بووبوه‌وه و زۆر لار دانیشتبوو" كه‌یفی خۆیه‌تی ئازاده له دانیشتن‌دا" ئه‌مه به‌شی یه‌كه‌می په‌نده‌كه بوو. كه گوێم له‌قسه‌كانی گرت واقم وڕما تۆ بڵێی ئه مه هه‌ر پیرباڵه‌كه‌ی خۆمان بێت؟ ئه‌و مامۆستایه‌ی كه به گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ كوردستان ڕوحێكی نوێی خسته به‌ر ئێمه‌ی تازه‌لاوی خوێندكار؟ وای لێكردین بۆ شتی نوێ بگه‌ڕێین ؟ نازانم كه‌مێك نا‌ئومێد بووم. ئه‌م پیرباڵه كه‌سێكی له‌خۆ بایی، توڕه بوو. زۆر توڕه. نه یده‌توانی ڕه‌خنه‌كان به سنگێكی فراوانه‌وه وه‌رگرێت. قسه‌كانیشی زۆر لار بوون.
* له میوانی بووم. ئه‌وان خه‌ڵكی ڕۆژ‌هه‌ڵاتی كوردستان بوون. فه‌رهاد پیرباڵ و مه‌حمود زامدار و شوكور مسته‌فا ڕاوێژكاری به رنامه‌كه بوون. هه‌رسێكیان ناسراو له بواری زمان و ئه‌د‌ه بی كوردی... من ده‌بووا نیوه ی قسه‌كانی ئه‌وانم بكوردانبا بۆ ئه‌وه‌ی خانه‌خوێكه‌م تێبگات كه ئه م پیاوانه باسی چ ده‌كه‌ن.
( ئه‌م حیواره‌ی كه له‌م له‌قه‌ته‌ی موسه‌لسه‌له دا هاتووه، غه‌ڵه‌ته!) باوه‌ڕ‌كه‌ن وایان ووت.
توخوا ئه‌گه‌ر من شتێكی وام بگووتبا وێبڵاگ به‌ده‌ر نه‌ده‌كرام؟!!!!
21.12.02
19.12.02
خۆزگه هه‌تاو سه‌رێكی ئه‌م ده‌ڤه‌ر‌ه‌ی ده‌دا. خۆزگه سه‌رما باری ده‌كرد. خۆزگه تاریكی نه‌ده‌ما.
خۆزگه هێنده ته‌مه‌ڵ نه‌ده‌بووم. خۆزگه زوو زوو زیز نه‌ده‌بووم. خۆزگه ئه‌م ئێواره دوو كورسیمان ده‌ستده‌كه‌وت له ته‌نیشت یه‌كتر بۆ بینینی فیلمه‌كه له سینه‌ما.
****
كراسێكی سه‌ر‌تاپا سپی و ناسك، قژێكی لوول و كورت، دوو چاوی پڕ خۆشه‌ویستی...
دوو چاوی میهره‌بان، باڵایه‌كی جوان، ده‌ستێكی پڕ ئه‌ڤین...
میوزیكێكی ئارام و سه‌مایه‌كی په‌پوله‌یی... بۆنی گوڵه شه‌وبۆ ئه‌و ناوه‌ی عه‌تر پرژێن كرد. ژیان چرۆی كرد..
له گوێم‌دا به ئه‌سپایی چرپاندی" وای ده‌ڵێی فریشته‌ی!"...
ئه‌م ئێواره بووم به‌شازا‌ده‌ی په‌رییان... تۆش بووی به حه‌سه‌نی به‌سری و با‌ڵه‌كانت دزیم بۆ ئه‌وه‌ی جارێكی دی له‌شه‌ققه‌ی باڵ نه‌ده‌م و دوو شه‌ممه و كار نه‌كه‌مه به‌هانه...
16.12.02
ئه‌گه ر دوو پیاوی عه‌ره بی عه‌شایه‌ر باسی ژنێكی خێزانی خۆیان بكه‌ن، ئاوها ده ڵێن: دوور له ڕووت خوشكه‌كه‌م لێر‌ه بوو. یان بۆ نمونه: دوور له ڕووت مناڵه‌كانت چۆنه؟ ئه‌مه دلۆڤان بۆی باس كردم. تۆش به‌خۆت و كوپه چاكه‌ته‌وه هاتی و ووتت: ئه گه‌ر من ڕه‌گه‌زی خۆم بكه م به ژن و هه‌مان كاری ئێستام بێت، پاره‌ی مانگانه‌كه‌م كه‌م ده‌كه‌نه‌وه؟!!
سامانیش له نامه‌یه‌كیدا بۆی نوسیبووم، په ریله ئه‌وه تۆ چۆن ئه‌ڵێی پیاو و ژن جیاوازییان نییه! پیاو قژی كورته و ژن پرچی درێژ، پیاو به پیتی پ ده‌ست پێد‌ه كات و ژن به موبه‌ق!
15.12.02
هین و واكێ و وانێك
1- هۆ ماڵی واكێ! واكتان زایه. دوو واكی هینایه. هه‌ر واك واكیتیان، بچن بیانهیننه‌وه!
2- نوكه له‌و وانێكه له سه‌ر وانێكێكی وانێكێكم دیت. وانێكێكم تێگرت، چ وانێكم نه‌بوو وانێكی كه‌م. وانێك بوو.
3- هین هاتووه وا له ماڵی هینه. هین ئه‌فرۆشێ. هه‌ر هینێكی به قه‌د هینێكه . به هین ئه‌یدات.
هه‌ر كات نه‌خۆش كه‌وتمه‌وه، بۆتان وه‌رده‌گێڕمه سه‌ر زمانی هین، ببوورن وانێك كوره واك...
خۆ ئه‌گه‌ر لۆ خۆتان زانیتان، به منیش بێژن..
7.12.02
ماڵ چه‌ند خۆشه و من چه‌ند لێی دوورم.ماڵ چییه؟
- ئێ چۆنه هه‌ست ئه‌كه‌ی له‌ماڵی؟
هه‌ست كردن به‌وه‌ی له‌ماڵم!!!. ئه‌و هه‌سته چۆنه؟ بۆ هه‌ستێكی وا هه‌یه؟... نا هه ست ناكه‌م . هه‌رگیز هه‌ستم نه‌كردووه. له هیچ شوێنێك باری غه‌ریبی و نامۆییم له‌كۆڵ نه‌بۆته‌وه... نه‌له‌وێ، نه‌لێر‌ه، نه له هیچ كوێ... ته‌نانه‌ت له‌ناخی خۆمیشدا هه‌ر هه‌ست به له ماڵ بوون ناكه‌م... هه‌ندێ جار دێته سه‌رما بگه‌ڕێمه‌وه وڵا‌ت" ماڵ". خۆ گه‌ڕامه‌وه! به‌ڵام بار‌ه‌كه‌م هه زار ئه‌وه‌نده قورس و گران بوو. خۆمم وه‌كو ئه‌سحابی كه‌هف هاته به‌رچاو... كه‌سم نه‌ناسیه‌وه، كه‌س نه‌یناسیمه وه.. هه‌موو ئه‌و كه‌س و شتانه‌ی لام ئازیز بوون، گۆڕابوون.. هیچ شتێك و‌ه‌ك خۆ‌ی نه‌مابوو ... ته‌نانه‌ت نیگاكان، بۆنه‌كان و هه‌ساره‌كانیش. نـــــا...... شتێك. ئه‌وان بۆ من مردبوون من بۆ ئه‌وان... ئه‌وه‌شم فت. وڵا‌ت تازه ئیتر ماڵ نییه... ئێره‌ش نابێته ماڵ،هـــــــــــه‌رگـــــــــــــــیـــــــز!
ماڵ .... كوێ ماڵی منه؟ ئه‌و هه‌سته چییه كه‌پێی ده‌ڵێن ( هه‌ستی له‌ماڵ بوون)؟ بۆ هه‌میشه هه‌ستی قه‌ره‌جیم زاڵه.. بۆ ده‌زانم خۆ گونجاندن چییه، به‌ڵام نازانم ئارامی ده‌روون یانی چی؟
2.12.02
یاره‌كه‌م...
هه‌ر جاره‌ی ئه‌و دوو وشه ئه‌ڵێی ، یان وه‌كو په‌یامێك بۆم ده‌نێری، چاوه‌كانم باراناوی ده‌بن.
بۆ هێنده خۆشن كه له‌گه‌ڵ بیستن و بینینی دڵم ژان ئه‌كات؟
****
لێر‌ه نیت، ئه‌وه چه‌ند كاتژمێرێكه لێر‌ه نیت... ده‌قه‌كانم لێ بووه به سه‌عات، هه‌ر ناڕوات... كه‌ی دێیته‌وه؟.. په‌یامت هات وه‌ڵا‌می په‌یامه‌كه‌ی من بوو.. بۆم نووسیبویت" بیرت ئه‌كه‌م".. وه‌ڵامت دایه‌وه " ئێره چۆڵه بێ تۆ"
دڵه‌كه‌م... ئێره‌ش بیابانێكی بێ بنه بێ تۆ.. هه‌موو ده‌نگه‌كان له ناو بێد‌ه‌نگیدا خنكاون...
بێد‌ه‌نگی خه‌ریكه گوێم كه‌ڕ ئه‌كات. ده‌ر و دیواری ژووره تێكهه‌ڵڕژاو‌ه‌كه‌مان تاسه‌ت ده كه‌ن... تا‌سه‌ی ئه‌وه‌ی زێتر تێكی ده‌یت.....