????ی??

kurdi

30.1.03

جاران و ئێستاش ئاره‌زووی ئه‌وه‌م ده‌خواست كه مرۆڤ بیتوانیبا بۆ ماوه‌یه‌ك جێنده‌ری خۆی بگۆڕیبا. یانی ئه‌و توانایه‌ی هه‌بووایه. هه‌ندێك جار كه له‌گه‌ڵ هاوڕێ و دۆست و ناسیاوه نێرینه‌كانم ده‌كه‌ومه گفتوگۆ و ئه‌وان ڕای خۆیان ده‌رده‌بڕن یان ده‌رنابڕن... من ماوه‌یه‌كی باش بیری لێده‌كه‌مه‌وه. هه‌ندێك جار لێیان تێناگه‌م. له هه‌ڵبژاردنه‌كانیان، بۆچوونیان، هه‌ست ده‌ربڕینیان... هتد. ئه‌وان ده‌بنه شتێكی دی كه له جیهانێكی تره‌وه هاتوون به شێوه‌یه‌كی سه‌یر ڕه‌فتار ده‌كه‌ن.

خۆزگه هه‌فته‌یه‌ك ته‌نها هه‌فته‌یه‌ك پیاو ده‌بوو به ژن و ژن د‌ه‌بووه پیاو. له‌وانه‌یه ئه‌و ده‌م باشتر له‌یه‌ک تێده‌گه‌یشتن... نه هه‌فته‌یه‌ك كه‌مه، نیوه به نیوه بێت باشتره....






29.1.03

OHHHHHHH, My SISTER WHERE ARE THOU?!

ئه‌م بابه‌ته له سه‌ر ئاسترید لیندگرێن نووسراوه به بۆنه‌ی سالێك به سه‌ر كۆچی دواییدا... ئه‌گه‌ر پێتان خۆشه كرته‌یه‌كی ئـــــــــێــــــــــــره بكه‌ن!

28.1.03

نه‌كه رۆز ده‌ڵێت"|| "ئاوا" نازانم بۆ هه‌ر وا نه‌ما، بێ سه‌ر و شوێن بوو و نێوی له لیسته‌كه‌شدا نه‌ما، گۆڵه‌گه‌نم نانووسێ، هه‌ر وه‌ها ته‌وار و كازێوه‌ش. له‌م نێوه‌دا یانی له نێو جه‌ماعه‌تی مێی بلاگئاوا ته‌نیا په‌ریله، دوو رۆژ له‌مه‌و پێش شتێكی نووسیوه. جا من پێم وایه كه ئه‌م جه‌ماعه‌ته ده‌س به‌ یه‌كیان كردووه و بڕیاریان داوه كه تا ماوه‌یێك هیچ نه‌نووسن و خۆیان "شیرین تر" بكه‌‌ن. ڕه‌نگه به په‌ریله‌شیان نه‌گوتبێ! جا چیان له ژێر سه‌ر دایه نازانم".

منیش ده‌ڵێم: من بزانم هه‌موویان سه‌رینیان له ژێر سه‌ردایه به من و تۆشه‌وه!. هۆكاری نه‌نووسینیان بۆ خۆیان باسیان كردووه و ئه‌مڕۆش له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نێو قاڕه‌ییدا گه‌یشتین به‌و ئه‌نجامه‌ی كه(خۆ شیرین كردن) به نۆره بێت. هه‌میشه ده‌بێت یه‌كێكمان ئاگای له باری ئالۆزاو دڵپه‌شێوی بڵاگاوا بێت نه‌وه‌ک خوا نه‌خواسته كه‌سێك له نێرینه‌كان زه‌وقی خۆ‌كوشتن یان چوون به‌ره‌و به‌ر‌ه‌كانی شه‌ڕی بكه‌وێته سه‌ر. هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه حاڵی حازر من بۆ ڕاگرتنی بالانس لێره‌ماوم و جارێ له خۆ شیرین كردن دوور‌ ده‌كه‌مه‌وه تا ماوه‌یه‌كی دی.


نه‌خۆشه... تایه‌كی گه‌رمی گرتووه و هه‌موو له‌شی ده‌ڵێی ئاگره... برژانگه‌كانی له به‌ر ئاره‌قه لول بوون. نێوچه‌وانی هێنده گه‌رمن ده‌ڵێی ئاگره. من نازانم چی بكه‌م. ته‌له‌فۆنی دوكتۆر ده‌كه‌م. زۆر به ئارامی ده‌ڵێ: په‌تایه، درمه، ئه‌و ژانه‌سه‌ره‌ی 24 سه‌عات ده‌خایه‌نێت. هیچ جۆره ده‌رمانێكیشی مه ده‌یه!. دێمه‌وه د‌یوی خه‌وه‌كه... ڕاكشاوه، چاوه‌كانی ماندوون. به ئاسپایی ده‌ڵێ: له ته‌نیشتمه‌وه ڕامه‌کشێ گوڵه‌كه‌م، تۆش تووش ده‌بیت!.
ڕاناكشێم له‌ته‌نیشتی داده‌نیشم. هه‌ر سه‌رنجی ده‌ده م... برۆ ڕه‌شه‌كانی، لووته قنجه‌كه‌ی، ده‌مه جوانه‌كه‌ی، ده‌م‌و‌چاوه ماندوو‌‌ه‌كه‌ی. ڕێش و سمێڵی كه‌مێك هاتۆته‌وه وزبرن. بزه ده‌مگرێت و بیر ده‌كه‌مه‌وه؛ ناهه‌قم نییه پێت ده‌ڵێم ژوو ژووه بچوكه‌كه‌ی خۆم!. ماوه‌یه‌كی زۆر هه‌روا سه یری ده كه‌م. ئه‌ویش بێد‌ه‌نگ و بێهۆش ڕاكشاوه. خوایه چه‌ند شه‌وێكی درێژه! بۆ كۆتایی نایه‌؟. بۆ نابڕێته‌وه؟ ‌یه‌كه‌م جاره ئاوها به‌نه‌خۆشی ده‌یبینم، ئاوها بێ‌هێز، ماندوو... فرمێسك به‌ری چاوم ده‌گرێت... ماچێكی ده‌كه‌م... چاوه‌كانی هه‌ڵده‌هێنێ: گوڵم هێشتا نه‌خه‌وتووی؟ ...‌چاوه‌كانی چیتر ماندوو نین. من به ئارامی ده‌نووم.

26.1.03

شه‌ڕ، شه‌ڕ... دووباره باس باسی شه‌ڕه و مه‌ترسی شه‌ڕ. دووباره خه‌ونه ترسناكه‌كانی دایكم ده ستی پێكرد. دیسان ترس له ڕووداوی دڵته‌زێن دڵه میهره‌بانه‌كه‌ی داگیركردووه. من نازانم چی بڵێم و چۆن دڵخۆشی بد‌ه‌مه‌وه. لێم ده‌پرسێ رۆڵه ئه‌مجاره چی به‌سه‌ر كورد دا دێنن؟ ئه‌نفالێكی نوێ؟ هه‌ڵه‌بجه‌یه‌كی دی؟ كۆڕه‌وێكی شومناكی دی؟ دووباره ده‌خرێینه‌وه ژێر چه‌پۆكی عاره‌ب؟!... هیچم نه‌گووت. بێده‌نگ بووم. بێد‌‌ه نگی باڵی به‌سه‌ردا كێشاین. تا ئه‌وكاته‌ی ئه‌و له‌و سه‌ری هێڵی ته‌له‌فۆنه‌كه‌وه گووتی: خوا ڕه‌حممان پێبكات.

25.1.03

بۆم پرسیاره ئاخۆ...
مانگ له په‌نیر درووست كراوه؟
هه‌تاو له ئاگر؟
باران له په‌لكه‌زێڕینه؟

یوهان‌ ( 7 ساڵان)

24.1.03

‌حه‌زی لێیه بچێت بۆ شوێنێك و له‌وێ وون بێت! منیش جاران كه گه‌نج بووم حه‌زم ده‌كرد بچمه ناو قووتویه‌كی بچووك و له ژێر‌خانێك هه‌ڵمبگرن تا 100 ساڵ... ئێستا كه‌ڵكه‌ڵه‌ی سه‌ما و موزیكی هیندی داویه له كه‌لله‌م. نازانم مه‌سه‌له ئاشت‌بوونه‌وه‌مه له‌گه‌ڵ خوا یان چی؟!

19.1.03

ویستم به جوانترین شێوه پیرۆزبایی یادی له‌دایك بوونت بنووسم، نه‌كرا.  ئازیزترینم، هاوڕێكه‌م، خوشكه زیره‌ك و به‌هێز و به‌هره‌مه‌ند‌ه‌كه‌م... باوه‌شێك خۆشه‌ویستیت پێشكه‌ش، مانگه هه‌میشه به تریفهكه‌م!

17.1.03

A British doctor says "Medicine in my country is so advanced
that we can take a kidney out of one man put it in another and have him
looking for work in six weeks."

A German doctor says, "That's nothing, we can take a lung out of
one person put it in another and have him looking for work in four
weeks."

A Russian doctor says, "In my country medicine is so advanced we
can take half a heart out of one person put it in another and have
them both looking for work in two weeks."

An American doctor, not to be outdone, says, "You guys are way
behind, we just took a man with no brain out of Texas, put him in the
White House, and now half the country is looking for work, and the
other half preparing for war!


15.1.03

شه‌یتانی له چاوه زیته ڕه‌شه‌كانی ده‌بارێ، بۆ هاوڕێ كچه‌كانی ده‌گێڕێته‌وه: من ئاشقم!. هاوڕێكانی ده‌پرسن : كێیه ئه‌و كچه؟ ئێمه ده‌یناسین؟ له‌ پۆ‌له‌كه‌‌ی خۆمانه؟ ئه‌و هه‌ر به‌و نیگا بزێوانه‌ ده‌ڵێت: له‌پۆلی خۆمان نییه. گۆرانی خۆش ده‌ڵێت. کچێكی بچكۆله‌ی چاو هه‌نگوینی به شه‌رمه‌وه دێته پێشه‌وه‌و ده‌ڵێ: وه‌ره به چپه به من ‌بڵێ، به‌ڵێن بێت به‌كه‌س نه‌ڵێم. كوڕه‌كه ده‌ڵێ: نا، به‌ده‌نگی به‌رز به هه‌مووتان ده‌ڵێم. هه‌ر گه‌وره بووم ده‌یهێنم. خۆشه‌ویستی من ( ‌بریتنی سپێرز) ه!

* ئه‌م دڵسوتاوه ته‌نیا شه‌ش زستانی دیوه!

13.1.03

دوێنێ شه‌و پیاسه‌یه‌كی باشمان كرد. هه‌وا زۆر خۆش بوو. باران نم نم ده‌باری و به‌فره‌كانی ده‌توانده‌وه. قژم كه چه‌ند سه‌عاتێك خه‌ریكی خاوكردنه‌وه‌ی بووم.... گژژژژژژژژژژژژژژژژژژژژژژژژژژ لول بووه‌وه و به‌ره‌و ته‌وقی سه‌رم هه‌ڵكشا. له‌گه‌ڵ ئه‌و‌ه‌شدا زۆر خۆش بوو. ئۆخه‌ی گه‌رما چه‌ند خۆشی! دۆزه‌خ بۆیه خۆشه گه‌رمه!

11.1.03

حه‌زم له سه‌فه‌ره بۆ شوێنێكی زۆر گه‌رم، حه‌زیشم له كامێرایه‌كی دیجیتاله، خۆ پیاڵه‌‌یه چای گه‌رمیش خراپ نییه له گه‌ڵ نانی گه‌رم هه‌ر ئێستا له‌گه‌ڵ گوڵپه‌ڕ و مه‌چكۆ به یه‌كه‌وه بیخۆینه‌وه. سه‌فه‌ره‌‌كه ناكرێت و كامێراكه‌ش، چاوه‌ڕێی ده‌روییه‌كین خوا بیكاته‌وه و گوڵپه‌ڕیش له‌و‌په‌ڕی دونیایه. ئه‌وه‌ی ده‌مێنێته‌وه چا گه‌رمه‌كه‌یه.... به‌ڵكو خواو ڕاسان مه‌چكۆ بۆم دروست كات و نانیشم بۆ گه‌رم كاته‌وه. هه‌ر ئێستا پێی د‌ه‌ڵێم. پێتان وایه له كۆمپیوته‌ر‌ه‌كه‌ی ( هه‌وێکه‌‌م) جودا ده‌بێته‌وه و چایم بۆ لێده‌نێ؟!!!!


10.1.03

ئه‌مه‌یه ماچی خودایی!

تاریكه‌شه‌و
نه‌كه‌ی به‌م تاریكه‌شه‌وه له‌ماڵ ده‌ر‌چیت
له‌وه‌یه جارێكی دیكه
به میوانیش سه‌ری پیا نه‌كه‌یته‌وه...
نه‌كه‌ی به‌م ژڤستانه گونده‌كه‌ت به‌جێبێڵی
له‌وه‌یه به‌ڕێبواریش
چاوت پێنه‌كه‌وێته‌وه...
توخوا براله
ئه‌‌م قسه‌یه‌ی من بكه به هه‌ڵقه‌یه‌ك و
بیكه‌ره گوێت...
تۆ نازانی چۆن ڕمی دووره وڵاتی
دیواری دڵ ده‌سمێ...
تۆ نازانی چۆن په‌لكی داره‌خه‌ون
له پاییزی دووریدا
ده‌سیسێت و هه‌ڵده‌و‌ه‌رێ...
خۆزگه جارێ
به كه‌لاوه‌ی ده‌روونما ده‌گه‌ڕایت،
خۆزگه ڕۆژێ
ڕێت ده‌كه‌وته‌ ئه‌م شاره كاولبووه‌ی
گیانی من...
جا ئه‌وساكه له‌ زمانی
شه‌پۆلێكی بێسه‌رو‌شوێن ده‌گه‌یشتی.
ئه‌و ده‌م ده‌تزانی بۆچی ڕووبار
خه‌می كه‌نار
له‌كۆڵ ده‌كات و سه‌ری خۆی هه‌ڵده‌گرێ و
ده‌ڕوا تاكوو تاسه و خه‌م و ئێشی دڵ
بۆ زه‌ریای بێسنوور ده‌با...

كه پێلی زه‌ریا هه‌ڵده‌شاخێ
ڕازی جیابوونه‌وه‌ی له‌سه‌ر زمانه،
كه‌ ڕووبار ده‌هاژێنێ
ده‌ردی لێبڕانی لوتكه‌ی له دڵدایه.
له‌ دوور وڵاتیدا، شه‌وانه،
خۆت ده‌هاوێژیته نێو گۆمی لێڵی خه‌و‌نه‌وه،
بۆ مروارییه تاكانه‌كه‌ت ده‌گه‌ڕێی.

فه‌رهاد شاكه‌لی

9.1.03

زۆر جار بیرم ده‌چێت بۆ لای په‌نجه‌ی ڕێبوار. نازانم كام په‌نجه‌‌ی ‌‌‌‌بوو كه دۆزرایه‌وه. هه‌موو ڕێبوار بوو به پارچه‌ی وورد وورد. مین هه‌لا هه‌لای كرد. ته‌نها یه‌ک په‌نجه‌ی نه‌بێت.
تووته، برا تووته، زه‌ڕنه‌قووته، دۆشاو مژ‌ه، ئه‌سپێ كوژه.....

8.1.03

نایه‌ڵن بێكار بۆ خۆم له ماڵێ دانیشم و له‌ ناو دونیای خه‌یاڵدا مه‌له‌ بكه‌م. سبه‌ی ده‌ست به ‌كار ده‌كه‌م.

ماڵئاوا خه‌وی به‌یانیان، ماڵئاوا شه‌ونشینی و بێداری به دیار چات و فیلمی هه‌زار جار بینراو.

7.1.03

ئێوه له كام گۆڤاردا 25 وێنه‌ی كه‌سێك یاخۆ به‌ڕێوه‌به‌رێكی ئه‌و گۆڤاره‌تان دیوه؟ من ئه‌مڕۆ له به‌ربانگ‌ی ژماره125دا، گۆڤاری "فێدراسیۆنی كۆمه‌ڵه كوردستانییه‌كان له سوید"، وێنه‌ی كاك حامید گه‌وهه‌ری‌م به 25 شێوه‌ی جۆراوجۆر بینی. به چه‌ند جۆر كۆت و شه‌لواری (چاكه‌ت و پانتۆڵ) ڕه‌نگاوڕه‌نگ و هه‌روه‌ها جلوبه‌رگی كوردی. دڵم فره خۆش بوو (له كوردیشدا پیاوی خۆش‌زه‌وقمان هه‌س).

6.1.03

بۆ ماوه‌ی سێ ڕۆژ له كن خوا میوان بووم. خوا هاتبوو بۆ ئه‌م سه‌هۆڵستانه بۆ وه‌رزشی زستانه و به هه‌لی زانیبوو كه چاوی به كۆمه‌ڵه خه‌ڵكێك بكه‌وێ. یه‌ك له‌وانه من بووم. میوانه‌كان پێكهاتبوون له موسڵمان، سیك، هیندو، جو، بودی، دیان، بێدین، سه‌رلێشێواو....هتد.
خوا له‌كۆشكێكی گه‌وره‌‌دا ده‌ژیا. میوانخانه‌یه‌كی گه‌وره و گه‌رم و خۆشی هه‌بوو. ئه‌و ماوه‌‌یه‌ی له لای ئه‌و بووم بۆم ده‌ركه‌وت كه خوا زۆری حه‌ز له كتێب خوێندنه‌وه هه‌یه‌و كه‌یفی به فیلمی هیندی دێت. دڵی هێند ناسكه به دیتنی ئه‌و فیلمانه چاوه‌كانی پڕ ده‌بن له فرمێسك. جاربه‌جار( یوگا) ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی پشویه‌ك بدات و له‌باری كاری ڕۆژانه‌ی كه‌م كاته‌وه. هه‌روا بۆ ڕاگرتنی بالانسی ده‌روونی، له‌گه‌ڵ ڕاهێنه‌ره چینیه‌كه‌ی ڕۆژانه وه‌رزشی( تای چی) ده‌كات. شه‌وانه له نێوان كاتژمێر 10 تا 1 خۆی به‌گوێگرتن به موزیكه‌وه ده‌خافڵێنێ. ئه‌گه‌ر میوانی وه‌كو ئێمه‌ی هه‌بێت ئه‌وه هه‌موو CDیه كانی ده‌ردێنێت و زۆر به شانازییه‌وه ده‌ڵێ؛ وه‌رن گوێبگرن له‌مۆزیكی هه‌ر چوار‌قوڕنه‌ی جیهان. خوا میوانه‌كانی هانده‌دا بۆ سه‌مای فلامینكۆ، سالسا، سه‌مای شه‌رقی، هیندی و هه‌ڵپه‌ڕكێی كوردی.... شایانی باسه خوا كابانی چاكی هه‌یه. خواردنی چاكی هه‌بوو.
ئاخافتن له‌گه‌ڵ خوادا زۆر خۆش بوو. خوا زۆر بیر كراوه‌و سینگفراوان بوو به‌رامبه‌ر هه‌موو ڕه‌خنه و بیر و بۆ‌چوونێك.
كۆمه‌ڵێ خه‌ڵکی شاره‌زای بانگكردبوو بۆ گفتوگۆو ڕا گۆڕینه‌وه. ئه وه‌ی جێی سه‌رسوڕمان بوو، له‌وێ چ باس نه‌بوو له‌سه‌ر پاپی ڤاتیكان و ئیمامی موسڵمانان و نوێژ و بكه‌ومه‌كه جه‌هه‌نم و به‌هه‌شت. هه موو شتێك سپی و ئارام بوو.