ئه‌م شتانه‌م بیر‌كه‌وته‌وه. با بێبه‌شتان نه‌كه‌م...
هـــــــــــــه‌ی سه‌ره ز‌وڕنا‌ی ناشی تاشی لووته!
قاچ تیرۆكه‌ی سه‌ر مازوه!
بڕۆ عه‌مرت نه‌مێنێ لووتت ئێژ‌ی ترۆزییه!
ده لاوه لاوه، شا قژ و میزانی!
به‌رچاوم مه‌گره ده‌ڵێی زیتكه سڵانی!
ته‌ماشای باڵای كه ده‌ڵێی داری زه‌قنه‌بووته!
قسان مه‌كه ده‌نا كه‌پووت ده‌بڕم!
كێفی هه‌ر كێفیه، بیوه‌یته بان ئاویه‌ریش هه‌ر كێفیه!
شله شا‌ری!
ئه‌وه نده برسیمه ڕیخۆڵه بچوكه‌كه‌م خه‌ریكه ڕیخۆڵه گه‌وره‌كه‌م ئه‌خوا!
سمێڵ بابڕی، كه‌لله‌خڕی، لووت به‌ران! ( وه‌سفی پیاوی قۆز)!
هه‌ندێكی دیم له‌بیره به‌ڵام ڕووی جه‌ماعه‌تی نییه.
26.2.03
25.2.03
23.2.03
ئه‌مڕۆ، ئێستا، له‌م ساته‌دا له‌گه‌ڵ خۆمدا ئاشتم... هه‌ست به سووكی ئه‌كه‌م... ده‌ڵێی بارێكی قورسم له‌سه‌ر شان لابراوه. ده‌ڵیی چیدی ماندوو نیم. دوێنی چێژ‌م له بوون له‌ناو خه‌ڵکدا وه‌رگرت. دوێنی له دڵه‌وه پێكه‌نیم. ئه‌مڕۆ به‌ده‌نگی باڵنده‌كانی ناو دارستانه‌كه سه‌ر مه‌ست بووم. خه‌ریكی هێلانه درووست كردن بوون. بۆ پێشوازی به‌هار خۆیان ئاما‌ده ده‌كرد. ئێمه‌ش ته‌ماشامان كردن. ئێمه‌ش خه‌ریكی پووش كۆكردنه‌وه بووین بۆ هێلانه‌كه‌مان. ئێمه‌ش خۆمان ئاما‌ده ده‌كه‌ین بۆ هاتنی به‌هار و گوڵ.
19.2.03
قه‌شه‌یه‌ك هه‌یه هه‌موو چوار‌شه‌ممه‌یه‌ك دێت بۆ فێرگه و داستانی مو‌سا و میلله‌تی مو‌سا بۆ مناڵان ده‌گێڕێته‌وه. ئه‌مڕۆ گه‌یشته ئه و به‌شه‌ی كه جوله‌كه‌كان ده‌ستیان له په‌رستنی خوا هه‌ڵگرت و خه‌ریكی گۆلك په‌رستن بوون و شه‌ری خۆ كوژی. كه‌له‌ناكاو یه‌کێك له مناڵه‌كان پرسی و گووتی: برگیتا، ئه‌مه كه‌ی ڕووی دا؟ ئه‌ویش گووتی: له مێژه. مناڵه‌كه دووباره پرسی: مه‌به‌ستت له سه‌رزه‌وی جوله‌كه‌كان هه‌ر رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕ‌است نییه؟ برگیتا: به‌رێ... مناڵه‌كه گووتی: ئۆی ئه‌و هه‌موو ساڵه تێپه‌ڕیووه كه‌چی هه‌ر وه‌كو خۆیان كه‌رن!
18.2.03
دوو جیهانی جیاوازمان هه‌یه... من جیهانی خۆم و تۆ ئه‌وه‌ی خۆت. به‌ڵام خۆ به یه‌كه‌وه جیهانێكی هاوبه‌شمان دروست كرد. تۆ بڵێی ئه‌و هه‌موو جیاوازییه‌ی جیهانه تایبه‌تیه‌كانمان، جیهانه هاوبه‌شه‌كه‌مانی كه‌مڕه‌نگ كردبێت؟!
15.2.03
14.2.03
نازانم بڵێم چی... به ته‌واوی حه‌په‌ساوم... ماڵه‌كه‌م وا جوان كراوه‌ته‌وه. كه هاتمه ژووره‌وه دڵباران كرام و له سه‌ر مێزه‌كه‌ش گوڵێكی زۆر زۆر زۆر جوان دانراوه و ئاسمان ساف و بێ له‌كه و خۆریش تیشكی خۆی به‌هه‌مووان ده‌به‌خشێ... ده‌بێت له خه‌وندا بم یان ئه‌مه ڕاستییه؟!
ئازیزه‌كه‌م، سوپاس بۆ تۆ، سوپاس بۆ میهره‌بانیت، سوپاس بۆ هه‌موو ئه‌و كات وساتانه‌ی كه پێكه‌وه بووین و ده‌بین. خۆشم ده‌وێی!
ئازیزانم، كه‌سه‌كانم، هاوڕێكانم، هاوگوندییه‌كانم ورێبوارانی ئه‌م گونده! هیوامه هه‌موو ڕۆژێكتان پڕ له خۆشه‌ویستی بێت و هیچ په‌ڵه هه‌ورێكی چڵكن به‌ری ئاسمانی ژیانتان نه‌گرێت. خۆشم ئه‌وێن!
11.2.03
ئه‌مڕۆ به ته‌نیشتی پاركه‌كه‌دا تێپه‌ڕیم. له دڵی خۆمه‌وه سڵاوم لێ‌كرد و بۆی پێكه‌نیم... گه‌شامه‌وه به دیداری... له ناو دڵی ئه‌و پاركه‌دا ڕازێك هه‌یه كه هه‌ر خۆم و خۆی ده‌زانین چییه...
9.2.03
دوو‌شه‌ممه: یه‌كه‌م ڕۆژی كار. هه‌میشه دووشه‌ممان ناخۆشترین ڕۆژه، به تایبه‌ت ئه‌گه‌ر خوا خه‌ریكی هه‌ڵكڕاندنی سه‌ری بێت و شا‌ری پر كردبێت له به‌فر. له‌وه ئه‌سته‌م تر ئه‌گه‌ر نه‌زانێ چی بكات و دڵی پڕ بێت له خه‌فه‌ت و هه‌ناسه‌ی سارد هه‌ڵكێشێت ..دیاره ئه‌و ده‌م پله‌ی سه‌رما ده‌گاته 10 و 15ی ژێر سفر!
سێ‌شه‌ممه: بۆ یه‌كه‌مجار له ژیانمدا كه‌سێك پێی گووتم كه له ماتماتیكدا زیره‌كم.
چوار‌شه‌ممه: تۆ عێراقیت یان ئێرانی؟ كه وه‌ڵامه‌كه‌م ده‌بیستنه‌وه، لچێكم لێهه‌ڵده‌قورتێنن. ئاخر خه‌ڵكی دوورگه‌ی واقواقم!
پێنج‌شه‌ممه: سارد... سارد... باوكی یه‌كێك له‌مناڵه‌كان له‌گه‌ڵ دایكی مناڵێكی تر ده‌كه‌ونه من خۆش و تۆ خۆش...
باوك: سه‌لام خانووووم.. چۆنی؟ باشی؟ ئاغاتان چۆنه؟
دایك: سه‌لام ئاغا! خوایشت ده‌كه‌م. ئێوه چۆنن؟ خانوووم و مناڵ چۆنن؟
باوك: ته‌شه‌كوور. چاكه‌رتم... چت عه‌رز كه‌م... مه‌گه‌ر له به‌دبه‌ختی و قووڕ به‌سه‌ری هیچی ترمان شك هه‌یه...
دایك: ئێیییییییییییییییییییییییی، به‌خوا ڕاست ده‌كه‌ی!
باوك: موشكلی گه‌وره‌م كوڕه‌كه‌مه ... دوێنی دووباره تووشی شه‌ڕ ولێكدان بوو، لای پۆلیس هێنامه‌وه... هه‌ر ڕۆژی موشكلێكم بۆ ساز ده‌كات.
دایك: زه‌حمه‌ته.. نه‌گبه‌تیه مناڵ له‌م ووڵاته به‌خێو بكه‌یت... بـــــــــه ڵام له‌بیرت نه‌چێت هێشتا ده‌بێت شوكور گوزار بیت، كوڕه‌كه‌ته ئه‌گه‌ر کچه‌كه‌ت بووایه چت ده‌كرد؟
باوكه‌كه‌ش له‌كاتێكدا كه خجڵی داكه‌ندنی پێڵاوی کچه‌كه‌ی بوو گووتی: نا، نا ... بۆ کچه‌كه‌م بیرێكی ترم كردۆته‌وه.
هه‌ینی: ساردتر بوو... ئه‌مڕۆ چونكه هێنده بلیمه‌تم له ماتماتیكدا، مناڵانم فێری كیلۆگرام و هیكتۆگرام كرد. زووتر له ڕۆژانی تر كارم ته‌واو كرد... دڵم زۆر خۆش بوو ئاخر هه‌تاو دووباره سه‌ره تاتكێی ده‌كرد و مه‌چكۆش به ته‌واوی چاك بوو بوه وه... دووباره پرشنگ كه‌وتبووه چا‌وه‌كانی... نزیكه‌ی دوو هه‌فته بوو له جێگه كه‌وتبوو ... پیاسه‌مان كرد ... باسی چیمان كرد له بیرم نییه...
شه‌ممه: پشوووووو... كه‌چی كاتژمێر 7 هه‌ستام! هه‌ندێك شتی زۆر چكۆله چێژ ده‌داته ژیان... نان خواردنێكی به‌یانی به‌یه‌كه‌وه، بی‌په‌له كردن... پاڵ دانه‌وه له سه‌ر سۆفا و كتێب خوێندنه‌وه ... بێد‌ه‌نگی... له‌هه‌مووی خۆشتر بچیت بۆ بازاڕ و سێ كیسه پڕ كه‌یت له جل‌و به‌رگ و له ماڵه‌وه هه‌مووی تاقی كه‌یته‌وه و كه‌سێكیش هه‌بێت كه خێرا خێرا بڵێت: به خوا جوانه! چه‌نده لێت دێت... و جار جار پێت بڵێ: کچێ تۆ ته‌لیسیش له‌به‌ر كه‌یت هه‌ر جوانی! ئه و كات شیعرێكی نه‌زار قه‌بانیم دێته بیر به ناوی ( ووشه)... منیش به و ووشانه باڵ ده‌گرم و خۆمم له په‌لك سه‌وزی دارستان پێ جوانتر ده‌بێت.
یه‌كشه‌ممه: شه‌ڕ... شه‌ڕ... ویستم گوێی خۆمی لێكه‌ڕ كه‌م... ته‌ماشای TVنه‌كه‌م و خۆم له خوێندنه‌وه‌ی ڕۆژنامه‌كانیش بدزمه‌وه... به‌ڵام ناكرێت... ئێستا ده چم گوێ له John Lennon ده‌گرم با منیش بچمه ناو جیهانی فانتازی و خه‌یاڵه‌وه... خۆزگه شه‌ڕ نه‌ده‌بوو... خۆزگه ڕق نه‌ده‌بوو... خۆزگه تۆران و دووركه‌وتنه‌وه نه‌ده‌بوو... خۆزگه هه‌موومان كه مێك زۆر كه م دڵفراوانتر ده‌بووین و چاومان له هه‌ڵه‌كانی یه‌كتر د‌ه‌پۆشی....
5.2.03
ئه‌رێ خه‌ڵكینه، هیچ ده‌رمانێك شك ده‌به‌ن بۆ لابردنی کڕێشكی سه‌ر؟! پێتان وایه سابوونی ڕه‌قی یان گڵه‌سه‌ر یان خه‌نه‌و وه‌سمه چاره‌ی بكات؟ خۆ هه‌مووم به خوا گووت كه‌چی هه‌ر واز ناهێنی له هه‌ڵكڕاندنی سه‌ری... خۆ له‌به‌ر کرێشکه سه‌ری خوا ڕێگه‌ی كار و بار و ته‌نانه‌ت كانی ژنانمان لێگیراوه...
1.2.03
A man was in New York's Central Park, when a dog went wild and attacked a
young boy. The man was able to grab the dog by the neck, pulling it off the
boy and choking it to death.
A reporter from the New York Times comes to interview him, congratulating
him on his act of heroism. He suggests the headline "New Yorker Saves the
Life of a Young Boy!" for the story.
"But," the man says, "I'm not from New York."
"OK", says the reporter, "then how about 'American Hero Saves the Day!'"
the man says, "I'm not American."
"Then, where are you from?" asks the reporter.
"I'm from Pakistan," the man replies.
The next day the headl! ines reads: "MUSLIM FUNDAMENTALIST STRANGLES
DOG IN CENTRAL PARK! FBI INVESTIGATING POSSIBLE LINKS TO AL-QAEDA"