دوێنێ ته‌رزه باری. په‌نجه‌ره‌م كرده‌وه و بازم دایه ده‌ره‌وه و تاوێك له ژێر بارینی ته‌رزه‌دا به سه‌ر چیمه‌نی كۆڵانه‌كه‌دا ڕاو ڕاوێنم كرد. خۆش بوو پێ خاوس بووم. پڕ به سییه‌كانم هه‌وای به‌هاریم هه‌ڵمژی... له‌به‌ر ئه‌و ساته كورته خۆشییه‌ی دوێنێ ئه‌مڕۆ قوڕگم كه‌وتووه و كه‌مێك سه‌رم دێشێت. سبه‌ی ناچمه سه‌ر كار.
سامان بۆی نووسیوم: هێنده گوێی مه‌ده‌یه، ده‌نا بێ گوێ ده‌بیت!.
31.3.03
27.3.03
بـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــۆ؟
All the world's a stage, And all the men and women merely players; They have thier exits and their entrances, And one man in his time plays many parts.
William Shakespeare
26.3.03
- من كوردی ئه‌سڵم. كوردی سلێما‌نی!
برنجی بازیان و ماستی هه‌ولێر و هه‌ناری شاره‌بانم بیستبوو. به‌ڵام كوردی سلێمانیم نه‌بیستبوو.
***
هێشتا شه‌ڕه... ده نگوباس زۆره، باوه‌ڕ به كێ ده‌كه‌نFOX NEWS یان الجزیره؟ یان ته‌له‌فۆنه‌كانی خۆتان بۆ وڵات؟
***
مردن چ هاوسێیه‌كی نزیكه. چ هاوده‌مێكی سه یره. ده‌ژین و ده‌ڕۆین بۆ كار و ده‌خه‌وین و ته‌نانه‌ت خۆشه‌ویستی ئه‌كه‌ین و مردن ئاوها ئاوێته‌مان بووه.
به‌رامبه‌رم داده‌نیشێت و ده‌ڵێ : شه‌ڕه، شه‌ڕ نییه، چش! من به یه‌ك ڕۆژ 12 كه‌س له خێزانه‌كه‌م كوژران. منیش دیسان بیرم ده‌چێته‌وه بۆ په‌نجه ئه‌نجن ئه‌نجن كراوه‌كانی ڕێبوار. بۆ بێشكه‌كه‌ی تریفه كه به‌یانیه‌كی زوو بۆمبێكی به‌ر‌كه‌وت. بۆ ئومێد كه مه‌یته‌كه‌یان به دووی ئۆتۆمبیلێكی سه‌ربازیدا ڕاده‌كێشا. بۆ چاوه ڕه‌شه‌كانی تۆ كه له ڕۆژێكی ڕه‌شدا ئه نفال كرا‌و ئاوا بوو بۆ هه‌تا هه‌تایه.
***
ئه‌مه‌ش له مانگی سێ و چاوه‌نواڕییه بێتامه‌كانی من. هیچی ئاوها نه‌بوو كه من بیرم لێده‌كرده‌وه. بچم بزانم ده‌نگو‌باسی شه‌ڕ چی لێهات.
24.3.03
23.3.03
وه‌رزی به‌هار
وه‌رزی به‌هار، وه‌رزێكه كه كوردستان‌مان ڕ‌ه‌نگین تر ده‌بێت و سروشت له خه‌و هه‌ڵده‌ستێت و گوڵی ڕه‌نگاو‌ڕه‌نگ سه‌وز ده‌بێت. خه‌ڵكی ئاگری نه‌ورۆز ده‌كه‌نه‌وه بۆ پێشوازی به‌هار و به كۆمه‌ڵ ڕوو‌ده‌كه‌نه سه‌یرانگا دڵفڕێنه‌كانی كوردستان به خۆیان و جل‌و به‌رگی ڕه‌نگاو‌ڕه‌نگیانه‌وه. قازانه یاپراخه‌كه‌ت له بیر نه‌چێت ڕۆڵه!
ئا له‌م وه‌رزه‌دا خوا عاده‌تی گرتووه كه سه‌ردانی وڵاته‌كه‌مان بكات و ئه‌ویش بۆ خۆی كه‌یف بكات. خوا شتی سه یر سه یر ده‌كات؛ دیاری دانسقه پێشكه‌شی كورد ده‌كات و حه‌زی له گاڵته و گه‌په؛ هه‌موو ساڵێ مانگی سێ شتێكی چاوه‌ڕوان نه‌كراوی هه‌یه بۆ ئه و خه‌ڵكه؛ ساڵێك عه‌تریان به‌سه‌ردا ده‌پرژێنێت و 5000 كه‌س بۆ لای خۆی بانگ ده‌كات، ساڵێكی تر پێێان ده‌ڵێت كوردستان سارده و ژیانی لادێ زه‌حمه‌تی زۆره، وه‌رن ده‌تانبه‌م بۆ بیابانه‌كانی (عه‌ر‌عه‌ر). له‌وێ گه‌رم و خۆشه و بۆ خۆتان ته‌ماشای خۆرنشینی بیابانه ئه‌فسوناوییه‌كان بكه‌ن. ئه‌و ده‌م 200-300 هه‌زار كه‌سێك دوای ده‌كه‌ون. ساڵێكی تر پێیان ده‌ڵێت ماڵتان به قوڕ نه‌گیرێت ئه‌وه بۆ له شوێنی خۆتان نابزوێن ئه‌وه ئێران ئه‌وه توران، سه‌فه‌ر بكه‌ن سه‌فه‌ر! ئه‌مجاره‌یان خه‌ڵكێكی چه‌ند ملێۆنی بار‌و بنه ده‌پێچنه‌وه به‌یه‌كه‌وه ده‌ست ده‌كه‌ن به گۆرانی‌چڕین( با بچینه سه‌یران بۆ گه‌شتی ئه‌م ناوه... جوانی جیهانی خوا به ئۆردوگاكان داوه.. لا لا تری لام لام)... ده‌یانهێنێ، ده‌یانبات...
خوا حه‌زی له شه‌ڕه كه‌ڵه‌شێر و ئه و شتانه‌ش هه‌یه. ئه‌گه‌ر پێی نه‌كرا ئه‌و عاله‌مه ببات بۆ گه‌شتی دوور‌و درێژ ئه‌وا به‌زمی شه‌ڕه كه‌ڵه‌باب داده‌نا و ئه‌و خه‌ڵكه سه‌رگه‌رم ده‌كات. ئه‌مساڵ دیارییه‌كه‌ی زۆر عه‌جا‌یبه... كه‌س سه‌ری لێده‌رناكات... منیش جارێ باسی ناكه‌م!
22.3.03
سكین گووته‌نی چاك په‌نچه‌ر بووم. زۆرم پێیه بۆ گێڕانه‌وه به‌ڵام وه‌كو گۆران ده‌فه‌رموێت؛ هه‌رچه‌ند ده‌كه‌م ئه‌و خه‌یاڵه‌ی كه پێی‌مه‌ستم بۆم ناخرێته چوارچێوه‌ی هه‌ڵبه ستم. كچێ هه‌ڵبه‌ستی چی و به‌زمی چی.
چووم سه‌فه‌رم كرد. یاپراخم خوارد‌و چای ڕه‌شم به سه‌ردا كرد و به‌رامبه‌ر ته‌له‌ڤزیۆن لێی دانیشتم و ته‌ماشای شه‌ڕم كرد و قسه ی زلم كرد و بۆ‌چوونه به نرخه‌كانی خۆم، له‌گه‌ڵ فڕه‌ی هه‌ڵقوڕانی چادا بۆ ئه‌و خه‌ڵكه باس ده‌كرد. دوای كه له دانیشتن و ته‌مه‌ڵی و قسه‌ی زل بێزار ده‌بووم، ده‌ی ناوشارخۆت بگره و هاتم. هه‌روا گه‌نجی جامانه له مل ڕێگه‌یان پێد‌ه‌گرتین و كاغه‌زێكیان ده‌د‌اینێ: نا بۆ شه‌ڕ!... ده‌ی باشه منیش ده‌ڵێم نا بۆ شه‌ڕ. خۆ من خاكی خه‌ڵكم داگیر نه‌كردووه. به خوا چه‌کی كیمیاویشم نیه... نه شه‌ڕه‌كه له به‌ر خاتری چاوه جوانه‌كانی منه و نه نه‌شه‌ڕه‌كه... دووباره ژووره‌وه. بۆم ده‌رده‌كه‌وێت كورد ده‌توانێ به ده‌نگی ڕاجیمه و مه‌سیلیش هه‌ڵپه‌ڕێ. كاتژمێر 12 ی شه‌وه و له سلێما‌نی 10-15 لاو، ئش ئش ئش هه‌ڵده‌په‌ڕن ... لاۆ ئه‌وه چ خه‌به‌ره؟ چی بووه؟ پێشه‌كی به‌خێر هاتنتان ئه‌كه‌ین و سڵاومان هه‌یه بۆ كوڕی پورمان له بریتانیا! ئه‌ی سبه‌ی سه‌دام ئه‌ڕوخێت ئێمه‌ش له خۆشیاندا هه‌ڵده‌په‌ڕین!. منیش به بینینی ئه‌م شاییه دڵخۆش بووم... كوردستان سه‌لامه‌ته... تا به‌یانی لێی خه‌وتم.
***
حه‌مه‌ی سه‌عه‌ی سه‌حاف وه‌زیری ڕاگه‌یاندنی ئێراق زۆر جوان قسه ده‌كات و دیاره له هونه‌ری ئاخاوتندا بلیمه‌ته. دوژمنای ئێراقی سه‌دام حوسه‌ینی كرده پێڵاو‌و له پێلاویش كه‌متر...
***
- ئه‌لو ...
* به‌ڵێ، فه‌رموو
ـ خوشكم له هه‌ولێره‌وه ته له‌فۆنت هه‌یه...
ده بێت كێ بێت؟
د‌ه‌نگه‌كه به كزی ده‌گه‌یشته لام. كه ده‌نگیم گوێ لێ‌بوو . من هیچم بۆ نه‌گووترا. بێده‌نگی... دڵم پڕ بوو.
ـ منت له بیره؟ هه‌ر ویستم گوێم له ده‌نگت بێت... ناتوانم زۆر قسه بكه‌م.. كاتم زۆر نییه... قوتابییه‌كانم چا‌وه‌ڕێمن...
ده‌زانی شه‌ڕه. ویستم گه‌ردنم ئازا كه‌یت!
***
مسته‌فا جان له ڕۆژنامه‌ی داگینس‌نیهێته‌ر نووسیبووی : كێ له سه‌ددام ده‌ترسێت؟ ئه و باسی وه‌ی كردبوو كه ترس ئێستا ترسی هاتنه ژووره‌وه‌ی توركیایه، نه‌ك سه‌ددام.
***
سه‌رگه‌ردانی و ناڕوونی و بێ‌ئاگایی له داهاتوو ناخۆشترین شته. چیمان به سه‌ردێت پاش شه‌ڕ؟ كێ دێته سه‌ر حوكم پاش سه‌ددام؟ هه‌زران پرسیاری بێ‌وه‌ڵام...
12.3.03
10.3.03
سه‌رده‌مانێك، له حه‌وشه‌كه‌ماندا
دارپرته‌قاڵێكم هه‌بوو؛
له سه‌ربان
نیوه‌شه‌و به‌دیار ئاسمانه‌وه:
كاروانكوژه و حه‌وت براله؛
له گوڕه‌پانه ئار‌ه‌قكردووه ڕه‌نگینه‌كانیشدا: تۆپێك.
دارپرته‌قاڵه‌كه‌م بڕایه‌وه
كاروانكوژه و حه‌وت براله‌شم
له كازیوه‌یه‌كی سێزده‌ساڵیمدا
ئاوابوون و
ئیدی چیتر
نه‌مبینینه‌وه
تۆپه‌كه‌شم، لێ‌سه‌ندرایه‌وه.
فه‌رهاد پیرباڵ
7.3.03
سبه‌ی ڕۆژی جیهانی ژنانه... پێرێ كه‌ناڵی یه‌كی ته‌له‌ڤزیۆنی سوێد باسی ژنانی پاكستانی ده‌كرد. ئه‌و ژنانه‌ی كه ده‌م و‌چاویان به تێزاب سوتێنرابوون... دوێنێ كه‌ناڵی 4 له پرۆگرامی ( ڕاستییه سارده‌كاندا) گفتوگۆی له‌گه‌ڵ ئه‌و پیاوانه كرد كه له ژنه‌كانیان دابوو... ساڵی پار فاتمه كوژرا... پێرار پێلا... ساڵانه هه‌زاران كچی ژێر 18 ساڵ له ووڵاتانی ئه‌وروپای رۆژ‌هه‌ڵاته‌وه به‌نیازی له‌شفرۆشی ده‌هێنرێن بۆ ئه‌وروپای ڕۆژئاوا... لای ئێمه ژنان په‌روار و قه‌ڵه‌و ده‌كه‌ن بۆ ئه وه‌ی پاره‌ی باش بكه‌ن. لێره برسی و په‌راسو به‌ده‌ر، دیسان بۆ ئه‌وه‌ی پاره‌ی باش بكه‌ن... له‌وێ له ژێر كۆڵێك جل و به‌رگدا د‌ه‌یشارنه‌وه. لێره ڕووتی ده‌كه‌نه‌وه...
لێره به‌ره‌و باشتر و باشتر ده‌چێت... هه‌رچۆنێك بێت یاسا پشتگیری له ژن ده‌كات. له‌وێ نه‌ک یاسا ته‌نانه‌ت خواش پشتی تێكردوون. هاواره‌كان جیاوازن. لێره هاوار چیدی هاواری ( ئازادی خوێندن و جل له‌به‌ركردن و هه‌ڵبژاردنی هاوژیان) نییه. ئه‌وانه شتێكی سروشتین ده‌بێت وا بێت. له‌وێ هاوار بۆ ئه‌و شتانه‌ی سه‌ره‌وه‌ش شتێكی زۆر گرنگه‌و هه‌یهوی ده‌وێ بۆ به‌ده‌ست هێنانی. له وێ هاوار ده‌كرێت بۆ مافی ژێر چاو شین نه‌بوونه‌وه. مافی نه‌كوژران، مافی هه‌ڵبژاردنی ڕه‌نگی جل‌و به‌رگ. مافی سه‌ردانی ماڵه باب و داك... هتد.
سبه‌ی ڕۆژی ژنانه... سروه‌ی 9 ساڵه بۆی نییه قژی كورت كاته‌وه، ڕێیشی پێ‌نادرێت قژه درێژ‌ه‌كه‌ی په‌خش كاته‌وه چونكه باپیری كه له هه‌ڵه‌بجه ده‌ژی ڕازی نییه. دایكی كچێك ئه‌مڕۆ ئاوها ئامۆژگاری كچه‌كه‌ی ده‌كرد: ڕۆڵه له‌گه‌ڵ كوڕان یاری مه‌كه‌ن. ئه‌وان هار و هاجن... نابێت تێبگه‌ن كه ئێوه كچن؟. کــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــچ، چ بوونه‌وه‌رێكی ترسناك و ناسك كه ده‌بێت هه‌رده‌م و هه‌ر كات پاسه‌وانی لێبكرێت.
سبه‌ی ڕۆژی ژنانه... هیچ پێم خۆش نییه كه كه‌سێك هه‌ستی به‌زه‌یی هه‌بێت به‌رامبه‌رم... ئۆی ژنێكی په‌نابه‌ره، خه‌ڵکی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته، له‌هه‌مووی به‌دبه‌ختی تر كوردیشه!. بێریڤان كورده، په‌نابه‌ره..بوونی له‌هه‌ر شوێنێك ده بێته هۆی سه‌رسووڕمان هۆكه‌شی زیره‌كییه‌تی. نموونه‌ی وه‌ك ئه‌و زۆرن؛ نالین، نادیا، نه‌سرین، فاتمه، ئاڵا، تریفه، گولپه‌ڕ، شادی، شنۆ، ئه‌زهار. مه‌ریه‌م، له‌یلا... هتد. ئه‌مانه هه‌ر‌یه‌ك له بوارێكدا زیره‌كن و جێگه‌ی خۆیان له ناو كۆمه‌ڵدا كردۆته‌وه. هیچ كامیان جێگه‌ی به‌زه‌یی نین، به‌ڵكو شایانی شانازین.
سبه‌ی ڕۆژی ژنانه... چه‌پكێك گوڵ بۆ هه‌موو ژنان.
5.3.03
3.3.03
ئه‌مه‌ش شیكردنه‌وه‌ی مانای ده‌ڕبڕینه‌كانی خواره‌وه. هه‌وڵده‌ده‌م به گوێره‌ی توانام ڕوونی كه‌مه‌وه.
1. هه‌ی سه‌ره زوڕنای ناشی تاشی لووته.
ژنێكی كرماشانی وه‌سفی لوتێكی ناشرینی به‌م شێوه‌یه كرد. واته: لووتت ( كه‌پو) هێنده ناشرینه ده‌ڵێی سه‌ره زوڕنایه‌كه كه وه‌ستایه‌كی ناشی تاشیویه‌تی.
2. قاچ تیرۆكه‌ی سه‌ر مازوه!
به مرۆڤێكی قاچ باریكی، سه‌ر‌چكۆله ده‌گوترێت. ئه‌مه‌یان هی سلێما‌نی بوو!
3. بڕۆ عه‌مرت نه‌مێنێ لووتت ئێژ‌ی ترۆزییه!
مام هه‌ژار له هه‌مبانه بۆرینه‌دا وای نووسیوه ( ترۆزی: ترێزو، چه‌میله) .
4. ده لاوه لاوه، شا قژ و میزانی!
واته؛ ده لاچۆ، لاچۆ، ته‌ماشای قژ و قه‌ڵافه‌تت كه چه‌نده ناڕێكی. ئه‌مه‌م له سنه‌ییه‌كه‌وه بیستووه.
5. به‌رچاوم مه‌گره ده‌ڵێی زیتكه سڵانی!
به‌رچاوم مه‌گره ده‌ڵێێ ( زیتكه سڵام، زیتكه زه‌لام، با‌پشكێو، چینچكه سڵاو) ی. ته‌ماشای هه‌مبانه بۆرینه‌ی مام هه‌ژارم كرد.
6. ته‌ماشای باڵای كه ده‌ڵێی داری زه‌قنه‌بووته!
زه‌قنه‌بووت: ژه‌هری مار. به‌ڵام تێناگه‌م باڵا چۆن ده‌بێت به داری ژه‌هری مار؟!
7.كێفی هه‌ر كێفیه، بیوه‌یته بان ئاویه‌ریش هه‌ر كێفیه!
كێوی هه‌ر كێویه، بیبه‌یته سه‌ر كێوی ئاویه‌ریش هه‌ر كێویه! ئاویه‌ر كێوێكه له شاری سنه. ئه‌م ده‌ڕبڕینه‌م زۆر پی نوكته بوو. له ناوچه‌ی سلێما‌نی ده‌ڵێن ( لادێی هه‌ر لادێیه).
8. شله شاری!
به كه‌سێكی ناسك و نازداری خه‌ڵكی شار ده‌گوترێت، كه كێوی و لادێی نه‌بێت. پێچه‌وانه‌ی ده‌ر‌بڕینی سه‌ره‌وه‌یه.