له پڕ باوكمم كه‌وته یاد. سه یره ده‌مێكه ناویم نه‌هێناوه. چه‌ند ساڵێكیش ده‌بێت ڕووخساریم نه‌دیووه. بیری ده‌كه‌م؟ نازانم. به‌ڕاستی نازانم. بۆ ئه‌مڕۆ ئه‌وم كه‌وتبووه خه‌یاڵ؟. پێموایه به دیتنی باوك و كچێك كه به پێش په‌نجه‌ره‌ی چێشتخانه‌كه‌دا تێپه‌ڕین هاته‌وه یادم. نا پێم وا نه‌بێت. كاتێك من مناڵ بووم، باوكم له لامان نه‌بوو. ڕاستیه‌كه‌ی باوكم مرۆڤێكی سه‌یر بوو. له ناكاو ده‌رده‌كه‌وت هه‌ر له پڕێكیشدا ئاوا ده‌بوو. كه ده‌هاته‌وه له به‌ر میوانی زۆر و هات و چۆی خه‌ڵكی له خۆی سه‌یرتر نه‌مده‌دیت. كه باوكم بزر ده‌بوو من ده‌چوومه میوانخانه‌كه‌و پڕ به سییه‌كانم بۆنی جگه‌ره‌كه‌یم هه‌ڵده‌مژی. بۆنی ئه‌و بوو. ته‌ماشای ئه‌و كوته كاغه‌زانه‌ی كه له ته‌پڵه‌كی جگه‌ره‌كه‌دا بوو ده‌مكرد. ده‌ستو‌خه‌تی ئه‌و بوون. باوكم سێبه‌رێك بوو ده‌هات و ده‌ڕۆی. له بیرمه پاش چه‌ند ساڵێك بۆ یه‌كه‌مجار به‌چاكه‌ت و پانتۆڵه‌وه بینیم پێكه‌نینم هات. شه‌رمم كرد یان باشتر بڵێم نه‌موێرا له كن خۆی پێبكه‌نم. پێكه‌نینه‌كه‌م له خۆمدا خنكاند، هه‌روه‌ك چۆن تاسه‌م بۆی، گله‌ییه‌كانم، چاوه‌ڕوانییه‌كانم... هه‌موویم لێده‌شارده‌وه.
یادم كردووه؟ دیسانه‌وه نازانم... نازانم ده‌مه‌وێت جارێكی دی بیبینم یان نه... هیچ نازانم... نازانم گه‌ر بیبینم چی پێ‌بڵێم؟ ئایا دیسانه‌وه شه‌رم و ترس ڕێگه به قسه‌كردنم ده‌گرێت؟ ئاخر چۆن بتوانم له گه‌ڵی بدوێم... ئه‌وێك كه ته‌نها سێبه‌رێك، په‌ڵه هه‌ورێكی پڕ به باران و هه‌وره بروسكه بوو تاوێك ده‌هات و زوو با له‌گه‌ڵ خۆی ده‌برد. من هه‌رگیز نه‌مناسی... ئیتر ڕێگه‌ی ناسینیشی نه‌ماوه... باوكم ئه‌و پیاوه‌ی كه من زۆرم خۆشده‌ویست و زۆرم ڕق لێ‌بوو... ئێستا چیدی نازانم...
29.5.03
28.5.03
ئه‌م ئێواره چووینه ناو شار. شار جمه‌ی ده‌هات. قه‌ره‌باڵغییه‌ك بوو هه‌ر مه‌پرسه. ئاخر گه‌نجه‌كان ئاهه‌نگی ته‌واوكردنی 12 ساڵ خوێندنیان ده‌گێڕا. هه‌روا لۆری درێژ درێژ و لیمۆزین و ئۆتۆمبیلی بچوك و مۆدێلی سه‌یر و سه‌مه‌ره كه به پفیلكی ڕه‌نگاوڕه‌نگ ڕازاندرابوونه‌وه، به‌و ناوه‌دا وژ‌ه‌یان ده‌هات و ده‌نگی دیده‌دیدیان گوێی كه‌ڕ ده‌كرد. ڕاستیه‌كه‌ی سوێد هێنده وڵاتێكی سارد و هێمن و مردووه مه‌گه‌ر به شتێكی وا بكه‌وێته جوڵه و كه مێك ژیانه‌وه به‌خۆیه‌وه ببینێت.
ئێمه خه‌ریكی ته‌ماشای ئه‌م هه‌را و به‌زمه بووین كه دیمه‌نێكی سه‌یرم دیت... بۆ یه‌كه‌م جار بینیم كه ئاڵای كوردستان و توركیا و یۆنان به‌یه‌كه‌وه له‌ناو ڕووبه‌رێكی 2 مه‌تریدا بشه‌كێته‌وه. ئاڵاكان به ده‌ست سێ گه‌نجه‌وه بوون كه سواری لۆریه‌ك بووبوون.
هه ندێك جار بۆم ده‌بێته پرسیار، تاراوگه‌یه ئاوها لێكمان نزیك ده‌كاته‌وه؟ خه‌م و گرفتێكی هاوبه‌شه ده‌مناكاته هاوڕێی یه‌كتر؟
زۆر جاریش ده‌بینم ئێمه‌ی گه‌وره، ئه‌وانه‌ی كۆڵه‌پشتێك یاد و ژیانێكی ڕابووردووی وڵاتمان له گه‌ڵ خۆ هێناوه بۆمان هه‌ر ئاوها ئاسان نییه كه هاوڕێیه‌تی خه‌ڵكی وڵاته داگیركه‌ره‌كانی خۆمان بكه‌ین. ئێمه به كۆڵێك ئازار و بارێك ڕ‌قه‌وه هاتووین. ئێمه ناهه‌قی و زوڵمه‌كانی ئه‌و وڵاتانه‌مان ڕاسته‌وخۆ ته‌جرووبه كردووه. ئێمه هه‌ستمان كردووه كه چۆن ناسنامه‌مان و بوونمان له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌وه پێشێل ده‌كرێت. نا بۆ ئێمه‌ی گه وره ساڵ هێنده‌ش ئاسان نییه، لێبوردن... كاتمان ده‌وێت تا ئه‌و هه‌موو برینانه‌مان سارێژ بێت.
به‌ڵام دڵخۆشم به بینینی گه‌نجێكی تورك یان عاره‌ب یان فارس كه بۆی ئاساییه بوونی ئاڵای كوردستان. ئه‌مه‌ش هه‌نگاوێكه به‌ره‌و له‌یه‌ك گه‌یشتن و ئه وه‌ی كه له داهاتودا كاتێك گه‌نجه‌كان ده‌بنه بڕیار‌ده‌ر به دڵێكی فراوانتر و بێ ڕق بتوانن پێكه‌وه دانیشن و بكه‌ونه گفتوگۆ بۆ چاره‌كردنی گرفته كان. له‌وانه‌یه خه‌وێك بێت، به‌ڵام...
- ئه‌وه‌ی چاوه‌ڕێی هه‌ل ده‌كات، كات به‌فیڕۆ ده‌دات. (Giordano Burno)
- ئه‌وه‌ی به خۆشه‌ویستی زه‌ماوه‌ند ده‌كات، شه‌وانێكی خۆش و ڕۆژانێكی ناخۆشی ده‌بێت. ( په‌ندێكی فه‌ره‌نسی)
- ئه‌گه‌ر ئابوری‌زانه‌كان به‌ڕاستی كاری خۆیانیان بزانیبا، ده‌بووا هه‌موویان میلیاردێر بن نه‌وه‌ك ڕاوێژكاری میلیاردێره‌كان.(Kirk Kerkorian)
- مرۆڤ كاتێك پیر ده‌بێت كه به ڕابوردوو دڵخۆشتره تا داهاتوو.(John Kanittel)
- ژیان بۆ ئه‌وانه‌ی هه‌ستیارن تراژیدیایه و بۆ ئه‌وانه‌ی بیرده‌كه‌نه‌وه كۆمیدیایه.( Jean de la Bruyere)
- خراپترین دوژمنی خۆشه‌ویستی ڕاهاتن له‌گه‌ڵ یه‌كدایه. ( Edvard Bulwer_lytton)
- ئه‌گه‌ر مرۆڤێكت خۆشده‌وێت، خۆشیت بووێت به‌و شێوه‌ی كه هه‌یه. (Charles peguy)
- كردنه‌وه‌ی ده‌رگای خۆشه‌ویستی زه‌حمه‌ته و داخستنیشی هه‌روا. ( په‌ندێكی چینی)
26.5.03
شه‌و له بانی له بانی
كلكی قه‌فی گۆچانی
حه‌و گه‌ز بوزوی له شانی
هه‌ر كه‌س ده‌گری
هه‌ڵیكێشه بۆ بانی...
ئێوه ده‌زانن ئه‌وه چییه؟
25.5.03
له سوێد ئه‌مڕۆ ڕۆژ‌ی دایكه... ته‌له‌فۆنم بۆ ئه‌و دایكانه كرد كه ده‌مناسین و پیرۆزباییم لێ‌كردن.
دایكم به پێكه‌نینه‌وه گووتی: ئه‌مڕۆ ده‌بمه خانم، دلێ خواردنم بۆ ساز ده‌كات و ترێش دیاریم بۆ دێنێ.
دایكی گووتی: ڕۆژ‌ی دایك؟! وه‌ڵا نه‌مزانیبوو.
دایكه گه‌نجه‌كه‌ش گووتی: ئــــــــــــــــــــێی خۆ له بیرم نه‌بوو... به‌خوا هه‌ر دوو مناڵه‌كه‌م نه‌خۆشن و به ته‌نیا ئاگام لێیانه. دوێنێ شه‌و هه‌ر نه‌خه‌وتووم.
ژنێكی تریش كه چاوه‌ڕێی به دایك بوونه گووتی: كچێ دایك بوون بۆم بۆته به‌ڵا. له هه‌ر كوێ داوای كار ده‌كه‌م، ده‌ڵێن نییه و كار به ژنی سكدار ناده‌ین. یان ده‌پرسن به ته‌ما هه‌ی مناڵت بێت؟ ئه‌گه‌ر پیلانێكی وات داناوه كه‌ی پیاده‌ی ده‌كه‌ی؟!
ئه‌زانن چی جاران و ئێستاش هیچ حه‌زم له (به‌هه‌شت له ژێر پێی دایك دایه) نه‌ده‌بوو. پێم سه‌یر بوو هه‌ندێك به‌وه دڵیان خۆش ده‌بوو، كه به‌ڵێ سبه‌ینێ كه عه‌مری خوایان كرد ئه‌و كات جێگه‌یان به‌هه‌شته. پاشتر بۆم ده‌ركه‌وت كه ئه‌و حه‌دیسی نه‌به‌وییه، ئه‌سڵ و ئه‌ساسی نییه. دڵم نه‌هات به دایكه‌كان بڵێم (به‌هه‌شت ئاش به‌تاڵی كردووه) هه‌مووی وه‌عدی سه‌رخه‌رمان بوو. به‌خوا 1000 دایكیش بیت تا پیره‌پیاوه‌كه‌ت له ژێر نامه‌ی ئه‌عمالت ئیمزایه‌كی بۆ نه‌كات كه به‌ڵێ من له‌م ژنه ڕازیم، له پردی سیرات نا‌په‌ڕیته‌وه. ده‌بێت حه‌تمه‌ن پاسپۆرتی مێردت پێ بێت. ئه‌وه گریمان ته‌شریفت برد بۆ به‌هه‌شت خۆ ده‌بێت له‌و دنیایش چاوت له چاوی مێرده‌چروكه‌كه‌ت بێت. ئه‌ویش نه‌وال سه‌عداوی گووته‌نی؛ ده‌بێت چاوه‌ڕێ بكه‌ی تا له حۆرییه‌كانی ده‌بێته‌وه تا نۆبه ده‌گاته تۆ!
جا توخوا ئه‌مه كامه به‌هه‌شت بوو كامه له‌ژێر پێدا بوون بوو... به زیادم نه‌كرد...
21.5.03
20.5.03
بنێشت فڕێ ناده‌نه سه‌ر جاده‌كانیان، چونكه سروشت پیس ده‌كات. كاغه‌زیش هه‌روا. شه‌قامه‌كه‌نیان پاك و ته‌میزه و هه‌موو شتێك له جێگه‌ی خۆی. نه كه‌م خوێ نه سوێر. بۆ كارخانه‌كانیشیان فیلته‌ریان داناوه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌وا پیس نه‌بێت. كه سێك نییه بڵێت ئه‌رێ باوكی باوكم پاكژی چی و ته‌ڕه ماشی چی... گوێگرتن له هه‌ناسه‌ی دایه زه‌وی چی... بنێشت فڕێ ده و چه‌ك دروست مه‌كه، پاشه‌ڕۆكی چه‌كه ناووكییه‌كانتان مه‌نێرن بۆ ووڵاتانی جیهانی سێیه‌م... چوزانم 1000 گه‌ند‌ه‌ڵی تر...
18.5.03
له مۆراكۆ بۆمب ده‌ته‌قێنرێ.، له ئیسرائیلیش هه‌روا. حه‌كیمیش ده‌مێكه ته‌شریفی هێناوه‌ته‌وه ئێراق و ئێستا شیعه‌كان تا چه‌نده پێیان‌خۆشه له سه‌روپۆته‌ڵاكی خۆیان ده‌ده‌ن. ده‌ڵێن گوایه كورده‌كان پارێزگاری گیانی حه‌مه‌ی سه‌عه‌ی سه‌حاف ده‌كه‌ن. بــــــــــــــــۆ؟چونكه كوڕه‌كه‌ی زاوای تایفه‌ی ( حه‌وێزییه‌كانی) كۆیه‌یه. ده‌ڵێن ژن و مناڵه‌كانی سه‌ددام لای مام جه‌لالن و بۆ خۆیان له ( شمالنا الحبیب) خۆیان فێنك ده‌كه‌نه‌وه. ئه‌وان تاوانیان چییه گه‌ر بابه سه‌ددام ژن و مناڵه تاوانباره كورده‌كانی ئه‌نفال كرد، ئه‌وان خه‌تایان چییه كاتێ 5000 كه‌س بێ‌گیان كرا، ئه‌وان تاوانیان چییه كه بابه سه‌ددام ته‌نانه‌ت ڕه‌حمی به كانیاو‌ه‌كانی كوردستانیش نه‌كرد.... لیسته‌كه هه‌ر درێژ ده‌بێته‌وه. من پێموایه سبه‌ی سه‌ددامیش له هه‌ولێر سه‌ری قووت ده‌كاته‌وه ، ده‌ی خۆ هه‌ولێر سه‌رده‌مانێك ( پایته‌ختی هاوینه‌ی سه‌ددام بوو). یان ده‌ڵێن بابه سه‌ددام ئامۆزای خۆمانه و حه‌فسه‌خانی دایكی بووكی خۆمان بوو. ده‌ڵێم هیچ میلله‌تێك وه‌كو كورد په‌یڕه‌وی ئیسلامی نه‌كردووه‌و هیچ میلله‌تێكیش وه‌كو عاره‌ب سه‌رپێچی لێنه‌كردووه. با پێتان بڵێم چۆن، له فه‌رهه‌نگی ئیسلامی‌دا هه‌یه ( العفو عند المقدره) واته: لێ‌خۆش بوون له‌و كاته‌ی ده‌سه‌ڵاتت هه‌یه. ئه‌وه كورد خه‌ریكی ئه‌و به‌زمه‌یه. به‌ڵام عاره‌ب بچوكترین فورسه‌تی ده‌ستكه‌وێت شه‌لم كوێرم ناپارێزم ده‌كه‌وێته گیان كوردی هه‌ژار.
به ده ست خۆم نییه به‌ڵام بوونی ساجده‌و مناڵه‌كانی له كوردستان دڵم دێنێته ئێش. ئه‌دی مناڵ و ژنه كورده‌كان هه‌ر به‌هه‌مان شێوه میواندرایان لێكرا له بیابانه‌كانی عه‌ر‌عه‌ر؟ هه‌ندێك جاریش له خۆم ده‌پرسم، ئه‌گه‌ر مامه سام نه‌با كورده‌كان به هه‌مان شێوه ڕه‌فتاریان ده‌كرد؟
یه‌کشه‌ممه‌یه و هه‌وا یه‌كجار خۆش بۆنی شكۆفه‌ی داره‌كان ژووره‌كه‌ی پڕ كردووه. به‌ڵام من وه‌كو بۆمبێكم ها ئێستا ها ساتێكی تر ده‌ته‌قم.
15.5.03
وه‌نه‌وشه دوێنێ كه‌مێك زیز بوو. ملی شۆڕ كرده‌وه‌و له ژووره‌كه چووه ده‌رێ. به‌ڵام لای ده‌رگاكه وێستێكی بۆ كرد و ته‌ماشایه‌كی بابه‌ی كرد.
وه‌نه‌وشه به بابه‌ی گووتبوو ( لا‌ی‌لایم بكه). بابه وه‌ڵامی دابووه‌وه: خۆ نابێت هه‌موو شه‌وێك بتخه‌وێنم و گه‌ڕابووه‌وه سه‌ر كاری كه‌مپیوته‌ر. وه‌نه‌وشه كه‌لای ده‌رگاكه وێستێكی كردبوو و له بابی ڕاما بوو، دیتی چۆن بابه بێ گوێدانه ئه‌و درێژه به كاری خۆی ده‌دا. خه‌م دایگرت و لۆژه لۆژ بۆ دیوی خه‌وه‌كه‌ی هه‌نگاوی نا. دیار بوو بێزار بوو، هه‌ستیشی به ته‌نیایی ده‌كرد. هه‌نگاوه‌كانی زۆر له‌سه‌رخۆ بوون. هه‌ر چاوه‌ڕێ بوو ها ئێستا ها ده‌مێكی دی بابه دێت و به باوه‌ش ده‌یباته ژووری خه‌وه‌كه... بابه هه‌ر نه‌هات. له دڵی خۆیدا گووتی ئه‌ها ده‌چمه ناو جێگه‌كه‌م و خۆم ده‌كه‌مه نووستوو. بابه به دزی دێت و له ئامێزم ده‌گرێت و نازم ده‌كات تا خه‌وم لێده‌كه‌وێت... بابه هه‌ر نه‌هات... وه‌نه‌وشه له ژووری بابه گوێی له گۆرانییه‌كی كوردی بوو ... بابه ده‌زانێ من ئه‌و گۆرانییه‌م پێخۆشه بۆیه ئاوها ده‌نگی داوه‌تێ، ئێستا دێت و ماچم ده‌كات و چیرۆكیشم بۆ ده‌گێڕێته‌وه... بابه دیار نه‌بوو... وه‌نه‌وشه چاوه‌كانی قورس بوون... هه‌ر چاوه‌ڕێی بابه بوو كه‌ی دێت و ئاشتی ده‌كاته‌وه. بابه هه‌ر نه‌هات. ته نها ده‌نگی كرته كرتی keyboardكه‌ی ده‌هات...
14.5.03
ژنه كراس په‌ڕداره‌كه
ئه‌م چیرۆكه له به‌غداوه ده‌ستیپێكرد، ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی كه پێته‌ختی ئیمپراتۆری ئیسلامی بوو. له‌وێنده‌ر، حه‌سه‌ن, گه‌نجێكی قۆز به‌ڵام زۆر هه‌ژار كه هه‌رچی سامانی هه‌بوو له ڕێگه‌ی مه‌ی و هاوڕێیه‌تی له ده‌ستی دابوو، ده‌ژیا.
حه‌سه‌ن له به‌غداوه ڕێگه‌ی ده‌ریای گرته‌به‌ر به‌ره‌و دوورگه دووره‌كان بۆ ئه‌وه‌ی به‌ختی خۆی تاقیكاته‌وه. ئێورانێك له‌كاتێكدا له باڵكۆنێكی به‌رزه‌وه ته‌ماشای دیمه‌نی ده‌ریای ده‌كرد، چاوی كه‌وته باڵنده‌یه‌كی گه‌وره كه له كه‌ناری ده‌ریاكه نیشته‌وه‌و به خه‌رامانی ده‌ڕۆیشت. له ناكاو باڵنده‌كه شتێكی له خۆی كرده‌وه. ئه‌و شته كراسێكی له په‌ڕ دروستكراو بوو. له‌و كراسه‌وه ژنێكی جوانی ڕووت هاته‌ده‌رێ و به‌ره‌و شه‌پۆله‌كان ڕایكرد و ده‌ستیكرد به مه‌له‌وانی كردن." ئه‌و، هه‌موو بوونه‌وه‌ر‌ه‌كانی له ژێر پرشنگی جوانی خۆیدا شارده‌وه. ده‌می هێنده ئه‌فسوناوی بوو له مۆری حه‌زره‌تی سلێمان ده‌چوو، قژی ڕه‌شتر له شه‌و... لێوه‌كانی مه‌رجان ودانه‌كانی ملوانكه‌ی مرواری بوون... كه‌مه‌ری پڕ چین... ڕانه‌كانی گه‌وره و گۆشتن وه‌كو ستوونی مه‌ڕ‌مه‌ڕ."به‌ڵام ئه‌وه‌ی حه‌سه‌نی پتر به‌ند كرد ئه‌و شته‌ی نێوان ڕانه‌كانی بوو." گومه‌زییه‌كی گردی به‌شكۆ كه دوو ستوون هه‌ڵگری بوون، وه‌كو جامێكی زیو یان كریستاڵ."
حه‌سه‌نی به تیری ئه‌شق پێكراو، كراسه په‌ڕداره‌كه‌ی جوانێی دزی و له چاڵێكی كه‌س پێنه‌زاندا حه‌شاردا. ژنی له باڵ بێبه‌ش بوو، بووه ئه‌سیری حه‌سه‌ن. حه‌سه‌ن ژنی هێناو خستیه ژێر بارانی پارچه‌ی ئاوریشم و به‌ردی به‌نرخ. كاتێك ژنه دوو كوڕی بۆ به‌دنیا هێنا، حه‌سه‌ن ئیتر له میهره‌بانی و چاودێری ژنه‌كه‌ی كه‌مته‌رخه‌می كرد. چونكه دڵنیا بوو جارێكی دی هه‌رگیز بیر له فڕین ناكاته‌وه.
به‌م چه‌شنه ده‌ستیكرد به سه‌فه‌ری دوور‌و درێژ بۆ ئه‌وه‌ی سامانه‌كه‌ی زێتر بكات. ڕۆژێكیان كه سه‌ری كرده‌وه به‌ماڵێدا، حه‌په‌سا... ژنه‌كه‌ی هه‌رگیز وازی له گه‌ڕان به دووی كراسه‌په‌ڕداره‌كه‌یدا نه‌هێنابوو." كراسه‌كه‌ی دۆزیبووه‌و ( به ئیراده‌ی خوا، خوایه‌ك كه ده‌سه‌ڵاتدارو گه‌وره‌یه) دیسانه‌وه بوو به باڵنده. پاشان به له‌نجه‌و ڕه‌وتێكی جوان كه‌وته گه‌مه‌كردن و باڵه‌كانی دا به‌یه‌كدا و..." به‌سه‌ر ڕووباره قووڵه‌كان و ده‌ریا تۆفانییه‌كاندا فڕی تا گه‌یشته دوورگه‌ی زێدی خۆی، واق واق.
به‌ڵام پێش ئه‌وه‌ی بفڕێت په‌یامێكی بۆ حه‌سه‌ن جێهێشت: "ده‌یتوانی پێی‌بگات ئه‌گه‌ر به جه‌رگ و ئازا بێت".
"واق واق" ئه‌و دوورگه سه‌یرو سه‌مه‌ر‌ه‌ی كه كه‌وتۆته وڵاتێكی گه‌لێك دوور. هیچ كه‌س نه ئه‌وسا نه ئێستا نازانن كه‌وتۆته كوێوه.
Scheherazade Goes West
Fatime Mernissi
13.5.03
یاسمینه زۆربه‌ی‌جار و به درێژایی سه‌رده‌می مناڵیم پێیده‌گووتم كه شتێكی سروشتییه ئه‌گه‌ر ژنێك كه به ته‌مای سه‌فه‌ری ده‌ریا و ڕووبار بێت، توشی دڵه‌ڕاوكێ بێت. " كاتێك ژنێك بڕیار ده‌دات باڵه‌كانی به‌كاربێنێت، مه‌ترسیش به گیان ده‌كڕێت"، هه‌میشه ئه‌مه‌ی ده‌گووت و دریژ‌ه‌ی پێده‌دا كه له‌لایه‌كی تره‌وه به‌كار نه‌هێنانی باڵه‌كانی زیان له ژن ده‌دات.
***
خاڵی سه‌ره‌كی ئه‌م داستانه ( هه‌زار و یه‌ك شه‌و) ئه‌وه‌یه كه ژن ده‌بێت وه‌كو كۆچه‌ر بژی. هه‌میشه ئاماده، ته‌یار بۆ ئه‌وه‌ی كه درێژه به ڕێگاكه‌ی بدات ئه‌گه‌ر‌چی خۆشه‌ویست بێت. چونكه، داستانه‌كه فێرمان ده‌كات: ئاگردانی ئه‌ڤین ده‌كوژێته‌وه‌و ده‌بێته به‌ندیخانه‌یه‌ك.
فاتیمه مه‌رنیسی
( Scheherzade Goes West)
12.5.03
گوێم لێ‌بوو كه:
پرۆگرامی پێشبڕكێی ڕادیۆیه‌كی كوردی له ستۆكهۆڵم
- كاك ... و خوشكه ... وه‌لامی ئه‌م پرسیاره وه‌رزشیه بده‌نه‌وه. هه‌ر كامتان زووتر وه‌ڵامتان دایه‌وه دوو خاڵی ده‌درێتێ.
+ به قوربان ئه‌و پرسیاره قورسه له من مه‌كه!. پرسیارێكی ژنانه‌م لێبكه، به ساقه!
- زۆر چاكه خوشكم مادام ئافره‌تی موراعاتت ده‌كه‌ین...
+ ( به نازه‌وه ) سوپاس!
***
ژن ئه‌گه‌ر نه‌زۆك بێت، مێشوله‌یه‌ك ناهێنێت! ( ئیمامێكی خه‌ڵكی مۆراكۆ)
***
ژنێكی خه‌پانی : مێرده‌كه‌م منی ناوێت چونكه قه‌ڵه‌وم و سێكسی نیم!
***
دوو پیاوی كورد له ناو مێترۆدا به یه‌كه‌وه قسه‌یان ده‌كرد. پاش باسكردنی سیاسه‌ت و نرخی بازاڕی رۆژ، هاتنه سه‌ر باسی ژنه گۆرانی بێژێكی كورد؛
به‌شه‌ڕڕڕڕڕ‌ه‌فم باب و باپیرم به‌قوربانی ئه‌وه‌ی نێوڕانی كه‌م هه‌ر كه‌مه!
9.5.03
دوێنێ شه‌و كه‌ناڵی یه‌كی سوێد فیلمێكی دۆكیومێنتی پیشان دا له‌باره‌ی فێرگه تایبه‌تییه‌كان به ناوی ( توندوتیژی نێو فێرگه‌كان) كه له لایه‌ن ( ئه‌ڤین ڕووبار) ڕۆژنامه‌وانی ئه‌و كه‌ناڵه ئاماده كرابوو. ئه‌وه‌ی له‌م فیلمه‌دا باسی لێكرا فێرگه ئیسلامی و عه‌ره‌بییه‌كانی سوێد بوون. به كامێرای شاراوه وێنه‌ی كارگێڕانی ئه‌و فێرگانه گیرابوو. ئه‌وه‌ی شایانی باسه به‌ڕێوبه‌ره‌كان دانیان به‌وه‌دا ده‌نا كه له‌وێ، له مناڵان ده‌درێت و كچان و كوڕان لێك جودا ده‌كرێنه‌وه و هه‌روا مناڵان له‌سه‌ر بنه‌مای باوكسا‌لاری په‌روه‌رده ده‌كرێن... ئه‌م پرۆگرامه بوو به هۆی گفتوگۆیه‌كی گه‌رم له نێو لایه‌نه به‌رپرسه‌كانی سوێد... ئه‌وانه‌ی كه ده‌توانن تێڤێی سوێد چاو لێكه‌ن، رۆژی یه‌كشه‌ممه كاتژمێر سێ و نیوی پاش نیوه‌ڕۆ پرۆگرامه‌كه دووباره ده‌كرێته‌وه.
من دڵنیام كه فێرگه تایبه‌تییه‌كان به دیان و جوله‌كه‌كان، هه‌مان داب و نه‌ریتی خوێندنگه ئیسلامییه‌كان به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن به زیاد و كه‌مه‌وه. نازانم بۆ ده‌بێت ئه‌و جۆره فێرگانه هه‌بن؟ ئایا بۆ دووركردنه‌وه‌ی مرۆڤه‌كان له یه‌كتر؟ زێتر كردنی ڕه‌گه‌ز‌په‌رستی ئایینی؟ یان له كۆڵكردنه‌وه‌ی گرفتی تێكه‌ڵ نه‌بوونی خێزانه كۆچه‌ره‌كان له گه‌ڵ كۆمه‌ڵگا نوێیه‌كه‌یان و ڕه‌چاو‌كردنی یاسای ( عیسا به دینی خۆی مو‌سا به دینی خۆی)...
ئه‌دی تاوانی نه‌وه‌ی نوێ چییه، كه بخرێته به‌ر ده‌ستی كۆمه‌ڵه مرۆڤێكی نه‌شاره‌زا له بورای مافه‌كانی مناڵ و په‌روه‌رده‌و فێركردنیان؟
8.5.03
A thin ice
Covers my soul
My body's frozen and my heart is cold
And still
So much about me is raw
I search for a place to unthaw
Something in me
Broods love into fear
It veils my vision leaves my thought
Unclear
My eyes
From blue turn to grey
Hoping to mask what they say
I've been outside myself for so long
Every feeling I had is close to gone
I've been outside myself for so long
I have been
In a storm of the sun
Basking, senseless to what I've become
A fool to worship just light
When after all, it follows night
I've been outside myself for so long
Every feeling I had is close to gone
I've been outside myself for so long
I've been outside myself for so long
Every feeling I had is close to gone
I've been outside myself for so long
(k.d. lang/Ben Mink)
7.5.03
هه‌موو ڕۆژێك كۆڵێك ریكلام ده‌خه‌نه ماڵه‌كانه‌وه. ماوه‌یه‌ك له‌مه‌و پێش نامه‌یه‌كه‌م بۆ هات و ناوی خۆمی له‌سه ر بوو. پێموابوو كه له كه سێكی ناسیاوه هاتووه. كه ته‌ماشام كرد ڕیكلام بوو. به‌خه‌تێكی گه وره نوسرابوو ( پێویست ناكات بۆ ئه‌وه‌ی له ناو خه‌ڵكدا قه بوڵ بكرێیت، كه‌سێكی دی بیت، خۆت به!) . ده‌ی چۆن؟. به‌ڵێ... بۆ ئه‌وه‌ی خۆت بیت ماسكاراكانی ماكس فاكتۆر به كار بێنه. برژانگه‌كانت درێژ ده‌كاته‌وه و سه‌رنجی خه‌ڵك بۆ خــــــــــــــــــــــۆت ڕاده‌كێشیت. چاوه‌كانت ماندوون و گه‌ش نین؟ هیچ گرفت نییه، ئێمه بۆ هه‌موو گرفتێك چاره‌یه‌كمان هه‌یه. چاوه‌كانت به لینزی شین و سه‌وز و قاوه‌یی و هه ر ڕه‌نگ خـــــــــــــــــــــــــــــۆت پێتخۆشه بنه‌خشێنه. لوتت پان و دریژ و خوار و خێچه... ئینجا توخوا ئه‌وه خه فه‌تی ده‌وێت، ده‌مت زله، بچوكه. لێوت ئه ستوره، ته‌نكه... هتد. لیسته هه‌ر درێژ بووه‌و تا به‌م ڕسته كۆتایی هات... ( خـــــــــــــــــــــــــــــــۆت به‌و هه‌نگاو هه‌ڵگره بۆ خۆ بوون، ئێمه یارمه‌تیت ده‌ده‌ین كه سه‌رنجی هه‌موو كه‌سێك بۆ لای خـــــــــــــــــــــــــــــــۆت ڕاكێشین)
4.5.03
حه‌مه‌ی سه‌عه‌ی سه‌حاف ده‌مرێت. 67 مه‌لایكه‌ت ده‌چنه لای. 2 مه‌لایكه بۆ ئه‌وه‌ی پرسیار‌و وه‌ڵامی لێبكه‌ن و 65یش بۆ ئه‌وه‌ی باوه‌ڕی پێ‌بێنن كه به‌ڕاستی مردووه.
1.5.03
له ژێر ساباتی ماچێكدا
ساوایه‌تیی و خوایه‌تییه عه‌شق!
یان ساوایه، یان خوایه عاشق!
جار نا ساوایه!
له‌به‌ر ده‌روازه‌كانی مه‌راق و ته‌نیایی و خه‌وندا
گڕوگاڵێتی، خه‌ڵتانی ئه‌سرینه، تا تریفه نه‌بێ به
لانكه‌ی هه‌دا نادا، تا گزنگ ماچی نه‌كا ناخه‌وێ.
هه‌ندێ جاریش خوایه!
گه‌ردوونێ له په‌ڕه‌ی گوڵ، سه‌مفۆنیایه‌ك له خورپه‌ی دڵ،
ئاسمانێ له ماچی زیوین و، زه‌مینێ له زایه‌ڵه‌ی ئه‌ڤین
ده‌ئافرێنێ.
داهێنه‌ره عه‌شق!
له‌مه‌نگی ده‌ریا، شه‌رابێ بۆ مه‌ستبوونی هه‌سته‌كان،
ئاوێنه‌یه‌ك بۆ جوانبوونی مه‌به‌سته‌كان ده‌سازێنێ...
وێرانكه‌ره عه‌شق!
ده وێرێ له خووڕی شه‌پۆله‌كان بومه‌له‌رزه‌یه‌كی له‌ززه‌ت
بهه‌ژێنێ، گڕكانێك له جه‌سته‌ی جووتێ په‌پووله
هه‌لبگرسێنێ!
ساوایه‌تیه ئه‌و ساتانه‌ی له ژێر ساباتی ماچدا
په‌پوله‌كان...
له لێواری لێوه له هه‌نگوینی ئه‌ڤین لێوانلێوه‌كان
سه‌ماییه‌كی ساده و شل و مل ده‌كه‌ن!
خوایه‌تییه ئه‌و خوله‌كه پڕ له خه‌تایانه‌ی كه په‌نجه‌كانی
خه‌یاڵ ختوكه‌ی لاملی دوو جه‌سته‌ی خه‌ولێكه‌وتوو له
ئامێزی خه‌ون ده‌ده‌ن!
ساوایه‌تییه، سه‌ودایه‌تی!
ساته‌كانی شه‌ڵاڵ بوون له عه‌تری عه‌شق، خه‌ڵتانبوون
له یه‌كتری، نقوومبوون له خوایه‌تی!
شه‌یدایه‌تییه خوایه‌تی!
- مه‌هاباد قه‌ره‌داغی -
بۆ یادی 30 ی ئاپریلی پار و یه‌كی مای ئه‌مساڵ... یادی پیاسه دوور‌و درێژه‌كانمان، یادی كه‌نار ده‌ریاچه به ته‌می سپی داپۆشراوه‌كه، یادی تروسكه‌ی پشكۆكان... بۆ تۆی یار و هاوڕێم...