ئه‌مڕۆ 3-4 شتم نووسی به هه‌ندێكیان تێر تێر پێكه‌نیم و بڕیارم دا درێژه‌ی پێبده‌م و بیخه‌مه وێبلۆگهوه. به‌ڵام بۆنی خۆشی پڵاوو چزوبزی مامر هۆشی لێبڕیم و به‌سه‌ره‌و قۆلانج به‌ره‌و چێشتخانه كه‌وتمه ته‌قله لێدان و هه‌تا توانیم تێمكرد وپاشان دوو چای عهنابیشم به‌سه‌ردا كرد. دوای بیرم كرده‌وه ئاهووو خۆ من شتێكم به‌سه‌ر كهمپیوتهرهوهیه، به‌ڵام تازه له ده‌ست ده‌رچوو ئه‌و شاكارهم ئاسه‌واریشی نه‌مابوو. دووباره ویستم بینووسمه‌وه... ئه‌مجاره‌یان تێر تێر گریام... ئه‌و كۆمیدیای پێشووه بوو به تراژیدیابه هیچ شێوه‌یه‌ك فرمێسك و لوشمه لوشمم نه‌ده‌وه‌ستا... نه‌خێر سوودی نه‌بوو. چووم جاكهتم له‌به‌ركرد " نه‌خه‌ڵه‌تێن بڵێن هاوینه ..." ئه‌و شتانه له سوێد ناخوات. خولاسه كاڵه و پێتاوم له‌به‌ركرد و به‌ره‌و دارستان كه‌وتمه ڕێ. له‌وێ وه‌كو دابی كوردان چوومه سه‌ر به‌ردێك قووت لێی دانیشتم و هۆر هۆڕ ئاو به چاوما چه‌شنی بارانی به‌هار ده‌باری. دوای ئه‌وه سووك و باریك هاتمه‌وه بۆ ماڵێ. دڵم ئارام بووه‌وه...
ئێستا نه پێكه‌نینم دێت نه گریان. نه دڵم زۆر خۆشه نه ناخۆش... ئه‌رێ بۆ ئێوه ئاسانه كۆنترۆڵی هه‌سته‌كانتان؟ ده‌ربڕین یان ده‌رنه‌بڕینی هه‌سته‌كانتان بۆ زه‌حمه‌ته؟ نازانم پیریه، یان چی. كه جاران باشتر و به‌هێز تر بووم بۆ خۆڕاگری. ئێستا، نا... هه‌ر زوو هه‌موو شتێك له چاوه‌كانمدا ده‌خوێنرێته‌وه... سبه‌ی ده‌بێت چاویلكه‌یه‌كی ڕه‌ش بكڕم. با ئه‌وكتێبه كراوه داخراو بێت. كه‌س به ڕازی خۆشحاڵی و غه‌مگینیم نه‌زانێت...