مۆسیقا ژهندنێكی گه‌نجانه
له‌سه‌ر ڕێگا گه‌وره خۆڵاوییهكه دانیشتبووم، هیچم نهبووـ
گه‌نج و ته‌نیا و بێ ئامانج بووم، له دار سماق فلووتێكم دروست كردبوو،
دانیشتبووم و ده‌مژه‌نی، چه‌ند ئاوازێك، جریوه‌یه‌كی بچووك
چونكه خۆره‌تاو بوو و په‌ڵه هه‌وره‌كان سپی بوون و منیش گه‌نج.
فلووته‌كه تامی تاڵی جه‌وی توێكڵهدارهكهی ده‌دا ـ
ده‌بوو هه‌ندێ جار تف بكه‌م، تفهكهش كه‌مێك سه‌وز بوو.
ئه‌وده‌م كچێكم بینی به ڕێگاكه‌دا، به‌ره‌و ڕووم هات و پێكه‌نی
له‌به‌ر هه‌تاودا ده‌ڕویشت، به قژی زه‌ردی له‌به‌ر خۆردا، پێكه‌نی
له‌ولاوه دانیشتبووم و كه‌مێك فلووتم لێدا، چه‌ند ئاوازێكم بۆی ڕۆكرد
بۆ ئه‌وه‌ی پێیان پێدا بنێ.
به‌ڵام ئه‌و بۆ من پێنه‌ده‌كه‌نی، به‌ره‌و ڕووی من نه‌ده‌هات
به‌لاما تێپه‌ڕی، بۆ كه‌سێكی تر چووه ژووانێ.
ده‌ستیان له كه‌مه‌ری یه‌كتری ئاڵاند و به‌ڕێگاكه‌دا ڕۆیشتن ـ
ڕێگا گه‌وره خۆڵاوییهكه.
فلووته‌كه تامێكی یه‌كجار تفت و تاڵی ده‌دا ـ من تفم ڕۆكرد
تفهكهش كه‌مێك سه‌وز بوو.
ئارتور لوندكڤیست
وه‌رگێڕانی: ڕزگار عه‌بدوڵا