تۆ یه‌ك مه‌نی من دوو مه‌نم ... بێجگه له گورز و كهمهنم...
ئه‌مه حاڵی مامه و كاكه بوو له ساڵی 1996 دا. ششششش، كه‌س باسی سیاسه‌ت نه‌كات منیش نایكه‌م. به‌ڵام هه‌ر ویستم یادگارێك بگێڕمه‌وه. سوچی من نییه، تاوانی ئه‌و بوو گووتی ناچی بۆ جهژنهكهی سۆلنا هالێن؟ گووتم: بۆ چ خه‌به‌ره؟... گووتی :" حه‌ك ماڵت نه‌شێوێ، یادی دامه‌زراندنی پارتیمانه و تازه له‌وه‌ش گه‌ڕێی مه‌رزه و ناسر و جـــــــــــــــــوان حــــــــــــــاجۆشی لێێیه!"... ئاها ده‌ی ده‌ی... من نازانم بۆ له‌م كاته‌دا ئه‌و جه‌ژنه ده‌كه‌ن؟ ئاخر چۆن 66 ژماره‌یه‌كی ناخۆشه بۆ مامهییهكان ئاوهاش 31 ی ئاب مێژووییه‌كی ڕه‌شه بۆ كاكه‌ییه‌كان.
مه‌قسه‌د له‌م گورز و كهمهنه ئه‌وه‌یه كه ئه‌م هاوڕێیانه له‌و ساڵه‌دا پێشبڕكێیان بوو بۆ نوێكاری له هه‌موو بوارێكدا. بۆ نمونه له‌و ساڵه‌دا:
1. حوسهیینیه له سلێمانی دامه‌زرا.
2. ده‌رگاكانی توریست و گه‌ڕۆكی بۆ پاسدارانی سوپای ئیسلام كرایه‌وه و بۆ خۆیان له بناری هه‌یبه‌ت سوڵتان و چاخانه‌كانی چنارۆك ڕایانده‌بوارد. 3. له ولاوه بۆ ئه‌وه‌ی بناغه‌ی ئابوری نیشتمان سه‌ركه‌وێت و كوردستان جوانتر ئاوه‌دان بێت و ده‌وڵه‌مه‌ند بێت، كاكیشم فكرێكی باشی كرده‌وه و گووتی كوره ئه‌وانه لۆ وا بێئه‌قڵن خۆ ڕێگه‌ی مه‌خموریش گه‌له‌ك باشه لۆ توریست هینانی!
ئیدی ئیوهانێ... له‌ولا پاسداره زه‌رده‌ڵه‌ی چڵكن ده‌هاتن و له‌م لاش وه‌له‌كه عاره‌ب... تا 31 ی ئابی 1996 دروست بوو. ئێستاش بۆ خۆیان جه‌ژنی بۆ ده‌گێڕن و كه‌سیشیان ناڵێن " گه‌لۆ، هه‌زار جار شه‌رمه‌زار خۆمان توخوا لێمان ببورن... بۆ خاتری ئه‌و هه‌موو خوێنه به ناهه‌ق ڕژاوانه گه‌ردنمان ئازا كه‌ن "..
بۆ دڵخۆشكردنی هه‌ندێك كه‌س، یه‌ك چه‌پڵه‌ی گه‌وره بۆ هه‌ردووكیان چونكه ئه‌وه ماوه‌یه‌كه ئاقڵ دانیشتوون و خه‌ریكی ئاوه‌دان كردنی كوردستانن و گوێش به پاسدار و وه‌له‌كه عاره‌ب ناده‌ن و له سه‌ر چاڵه نه‌وته گرنگه‌كانی " كه‌پكی حه‌مه‌د ئاغای" شه‌ڕ ناكه‌ن...