28.9.03
چ ڕۆژێكی نێو چاو تاڵه! هه‌وره‌كان قورس، خۆڵه‌مێشی ده‌ڵێی ئاوسی خه‌مێكی گه‌وره‌ن. ئه‌و هه‌موو بارانه‌ش ناتوانێت له باری خه‌می كه‌م كه‌نه‌وه. ئه‌مشه‌و دانه‌ی باران به خێرایی و به په‌له له په‌نجه‌ره‌كه‌ی ده‌دام و نه‌یهێشت بخه‌وم. دانیشتم كه‌مێك په‌نجه‌ره‌كه‌م كرده‌وه بۆنی پاییز و بارانم هه‌ڵمژی... پێم‌خۆش بوو له په‌نجه‌ره‌كه‌وه بازدهمه ئه‌و دیوو، به سه‌ر چیمه‌نه تهڕهكهدا ڕاوڕاوێن بكه‌م. حه‌زم ده‌كرد ملم له په‌نجه‌ره‌كه‌وه بێنمه ده‌رێ و پڕ به ده‌مم بقیژێنم. ده‌مویست باران باسی خۆیم بۆ بكات. ده‌مویست منیش باسی ڕۆژهكهمی بۆ بكه‌م. هه‌ردووكمان دامانكرده بارانێكی بێوه‌ستان... به خوڕ هاتینه خوارێ... نازانم چۆن بوو كه‌س به خرمه‌ی بارانمان خه‌به‌ری نه‌بووه‌وه.
*****
ده‌بێت هه‌ر كۆتاییه‌ك بێت. ده‌بێت هه‌ڵبژاردنی هه‌ندێ كۆتایی له‌سه‌ره‌تاوه زۆر ناخۆش بێت، ده‌بێت ئه‌ژنۆت بشكێنێت، پشتت بچه‌مێنێته‌وه... به‌ڵام هه‌ر ئه‌و هه‌ڵبژاردنه له درێژخایه‌ندا، خۆش ده‌بێت، سه‌رت به‌رز ده‌كاته‌وه و باوه‌ڕت به خۆ پتر ده‌كات...
*****
خه‌ڵاتی KURD IT GROUP درا به په‌ریله. گه‌لێ شاد بووم. سوپاس.
هێشتا ساڵێك نییه وێبڵاگم هه‌یه. وێبڵاگ ده‌رفه‌تێكی باشی بۆ ڕه‌خساندم، ئه‌وه‌ی هه‌ستی پێده‌كه‌م و ده‌مه‌وێ بینووسم. نه‌ترسم له هه‌ڵه كردن، له باسكردنی تایبه‌تیترین هه‌سته‌كانم... نه‌ترسم له‌وه‌ی ئه‌ی خۆ من نووسه‌ر نیم، كو ده‌بی ده‌ست بۆ نووسین ببه‌م. هه‌رچه‌نده له‌سه‌ره‌تاو ئێستاش زۆر ده‌ترسام و ترسم هه‌یه. دڵم خۆشه كه ده‌توانم به زمانی خۆم پرته‌و بۆڵه بۆڵهكانم باس بكه‌م.
باوه‌شێك گوڵ بۆ گوڵه‌گه‌نم كه منی به‌م ئاواییه ناساند. سوپاس بۆ هاوسێ میهرهبانهكانم. سوپاس بۆ ڕێبوارانی ئه‌م دێیه و سوپاس بۆ میوانه‌كانی خۆم. سوپاسێكی زۆر تایبه‌ت بۆ مه‌چكۆ، بۆ خۆت ده‌زانی چه‌نده‌م خۆشمده‌وێی...
25.9.03
یادی به‌خێر مام كه‌ریم، پێم‌خۆش بوو پێری لێره بایه. له خراپیم نیه، ها... هه‌ر خۆش ده‌بوو كه‌مێكم سه‌ری سه‌ر خستبا!
پاره‌كه مام كه‌ریم له كوردستانه‌وه هاتبوو. من و مهچكۆش بۆ سه‌ردانی لای دایه‌و بابه‌ی مه‌چكۆ چوینه شاره‌كه‌ی ئه‌وان. مام كه‌ریمیش له‌وێنده‌ر بوو.
ئه‌و له‌گه‌ڵ خۆی تاوهڵهیهكی ( ته‌خته نهردێكی) بۆ بابی مه‌چكۆ هێنابوو.
من و بابی مه‌چكۆ تاوڵهمان كرد و بردمه‌وه. هه‌ندێك گووتیان: نا بابه ئه‌وه خاتری گرتووی . بڕێكیش كه له كارامه‌یی من دڵنیا بوون گووتیان: نه‌وه‌ڵا باشی یاری كرد. ڕۆژی پاشتر من و مه‌چكۆ پێكه‌و چووینه پاركی شار و مینیگۆڵفمان كرد و له مهچكۆم برده‌وه. ئه‌و ده‌م ده‌یگووت باشت یاریكرد، ئێستا سه‌نگه‌ری گواستۆته‌وه ده‌ڵێ: نا، خاترم گرتی!
ئێمه هاتینه‌وه و منیش باسی سه‌ركه‌وتنی دووه‌می خۆمم به كۆمه‌ڵ ڕاگه‌یاند. مام كه‌ریم تاوێك بێده‌نگ بوو و هیچی نه‌گووت و پاش ماوه‌یه‌ك زۆر به ساده‌ییه‌وه گووتی: چیت لێوه‌شارم په‌ریله، هیچ پێم‌خۆش نه‌بوو ئاوها دوو جارت له براو برازاكه‌م برده‌وه!
به‌ڵام ئێستا بۆ پێم‌خۆش بوو پێرێ لێره با، چونكه هه‌ر به‌و تاوڵه دیارییه‌که‌ی ئه‌و، 5 به 2 له مهچكۆم برده‌وه.
23.9.03
Sonnet of the Sweet Complaint Never let me lose the marvel I am afraid of being, on this shore, If you are my hidden treasure, never let me lose what I have gained,
of your statue-like eyes, or the accent
the solitary rose of your breath
places on my cheek at night.
a branchless trunk, and what I most regret
is having no flower, pulp, or clay
for the worm of my despair.
if you are my cross, my dampened pain,
if I am a dog, and you alone my master,
and adorn the branches of your river
with leaves of my estranged Autumn.Federico Garc?a Lorca
20.9.03
كاتێك له مه‌كته‌ب بووین مامۆستاكان ده‌یانگووت: ئامان سه‌د ئامان سوره‌ی یوسف مه‌خوێننه‌وه، خه‌ته‌ره، ئێوه كچن و ئه‌و سوره‌یه بۆ كیژان وه‌یشومه‌ی به دواوه‌یه. له بیرمه هه‌ر كه له مه‌كته‌ب هاتمه‌وه یه‌كسه‌ر چوومه گیان قورعانه سه‌وز و خوێندمه‌وه. هیچم ده‌ستنه‌كه‌وت نه‌مزانی بڤه‌یی ئه‌و سوره‌ته له چدایه.
ئه‌مڕۆ به‌م سوبحی شه‌ممه‌ی ممبارهكه چوومه گیان قورعانه سه‌وز دیسان . ئه‌مجاره‌یان له سایه‌ی سه‌ری مام هه‌ژار حاڵی بووم مه‌سه‌له چییه.
گه‌لۆ، ئه‌گه‌ر ده‌تانه‌وێت له قوڵی فه‌لسه‌فه‌ی قورعان تێبگه‌ن ئه‌وه قورعانه كوردییه‌كه بخوێننه‌وه، هه‌م سیاحه‌ت هه‌م زیاره‌ت... ئێستا تێده‌گه‌م بۆ عاره‌ب نایانه‌وێت ته‌رجومه بكرێته زمانی دی.
به عاره‌بی ئه‌وه‌نده وشه‌ی قورس قورسی تێدایه مرۆ به جدی وه‌ریده‌گرێت و وا ده‌زانێ نامه خوا ئه‌مه شتێكی عاجباتییه... با درێژ دادڕی نه‌كه‌م. فه‌رموو ئێوه و به‌شه بڤهكهی سوره‌ی یوسف:
وه ناوی خوا كه ده‌هه‌نده و دلۆڤانه
23. ئه‌و ژنه وا یوسف له ماڵی ئه‌وا بوو، ته‌مای تێكرد. ده‌رگاكانی لێگاڵهدا و گوتی: به‌له‌ز ئاماده به. گوتی: ئه‌ی په‌نا به خودا؛ ئه‌و ئاغامه، قه‌دری گرتووم،( بێ ئه‌مه‌گانی داوێن پیس)كه ناهه‌قن، ناخه‌له‌سێن.
24. وێ په‌لاماری ئه‌می دا‌و ئه‌میش گه‌ر به‌ڵگه‌ی په‌روه‌ره‌نده‌ی نه‌دیبا، ئاوقای ده‌بوو. بۆ ئه‌مه بوو كه خراپه و شووره‌یی لێوهپرینگێنین؛ ئه‌م یه‌كێ بوو له عه‌بده دڵپاكهكانمان.
25. به كێ به‌ر كێ هه‌ردوو گه‌ینه لای ده‌رگاكه؛ گجی یوسفی لای پشته‌وه دادڕی و له به‌رده‌ری، تووشی سه‌روه‌ری وێ هاتن. گووتی: سزای كه‌سێ چیه ده‌گه‌ڵ ماڵ و خێزانی تۆ، ته‌ماداری شووره‌یی بێ؛ غه‌یر له زینان یا جه‌زره‌به‌یه‌كی به‌ژان؟
26. په‌رسڤی دا: وێ ته‌مای ده من كردبوو. یه‌كێ له خزمه‌كانی وێ هه‌ڵیدایه: گه‌ر گجی ئه‌م له‌لای پێشه‌وه دڕاوه، وێ ڕاست ده‌كات و ئه‌م ڤڕۆیه؛
27. گه‌ر گجیشی له پشته‌وه دادڕاوه. وێ درۆی كرد، ئه‌و ڕاست ده‌كا.
28. وه‌ختی دیتی كراسه‌كه‌ی له پشته‌وه دادڕاوه، وتی: ئه‌مه له هێندێك فێڵی ئێوه‌یه؛ فێڵی ئێوه‌ش زۆر گه‌وره‌یه.
29. یوسف! واز له‌م باسه بێنه. حورمێ! تۆش بووردن له خه‌تات داوا بكه؛ كه تۆ له خهتاكارانی.
30. ژنانی شار قاویان داخست: ژنا عه‌زیز حه‌ز له خوڵامێ خۆ ده‌كا؛ له دڵداریدا سووتاوه؛ وا دیاره ته‌واو له ڕێگه ده‌رچووه.
31. له پاش ئه‌وه‌ی تیزو تانه‌ی ئه‌وانی بیست، له دوی ناردن؛ گه‌لێ باڵگه و ( خوارده‌مه‌نی) لا دانان و هه‌ریه‌كه‌ی چهقۆیهكیشی پێسپاردن. گوتی: بۆیان وه‌ره ده‌رێ. هه‌ر كه دیتیان حه‌په‌سان و ده‌سته‌كانی خۆیان بڕی و گوتیان: ئه‌ی نامه خوا! ئه‌مه مرۆ نیه و بێ سۆ فرشته‌یێ خۆشه‌ویسته.
32.وێ گوت: ئه‌مه ئه‌و كه‌سه‌یه كه له‌سه‌ر ئه‌و سه‌رده‌نشی منتان كرد؛ ویستم ببێته دۆستم و ده‌ستم ده‌گه‌ڵ تێكه‌ڵ بكا؛ خۆی ڕاگرت و بۆم تاو نه‌كرا؛ ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی له‌وم ده‌وێ بیكا، نه‌یكا، ده‌بێ بچێته زیندانێ و وه‌ك ئێسیرانی ڕابوێرێ.
19.9.03
ووتی: كوڕم، خوشكه‌كانت ده‌چنه ده‌ره‌وه ئاگات لێیان بێت. درێژه‌ی به قسه‌كانی دا‌و گووتی: خوێڕی، ئه‌م كراسه گوڵ گوڵیه چییه له به‌رت كردووه؟!
به كچه‌كانی گووت: ده‌چنه مه‌كته‌ب و یه‌كڕاست دێنه‌وه ماڵێ. پێكه‌نین و قریوه قه‌ده‌غه‌یه، هاوڕێی كچ و كوڕ قه‌ده‌غه‌یه. پانتۆڵ ( شه‌واڵ) له پێكردن قه‌ده‌غه‌یه و قه‌ده‌غه‌یه و قه‌ده‌غه‌یه.
به ژنه‌كه‌ی گووت: خۆم له ماڵ نه‌بم وه‌ڵامی ته‌له‌فۆن مه‌ده‌وه. ده‌رگا بۆ كه‌س مه‌كه‌وه... مه‌كه ... مه‌كه... نابێ و ئه‌بێ...
ده‌ڵێن جاران ئه‌م پیاوه وا نه‌بوو. ئاوها دنیای توند نه‌گرتبوو. له‌وكاته‌وه سمێڵی ڕه‌نگ كردووه‌و پاره‌ی زۆر بووه، چاوی ده‌ستیكردووه به حیز بوون و ئه‌مر و نههیهكانیشی زۆر بوون.
*****
دوو خێزان هاتبوون بۆ كه‌باب خواردن. ماڵی یه‌كه‌م پێكهاتبوو له پیاوێك، ژنێك و دوو كچ و كوڕێك. ماڵه‌كه‌ی دی پێكهاتبوو له پیاوێك، ژنێك و دوو كچ و مناڵێك له ناو مناڵدانی ژنه‌كه.
ژنی یه‌كه‌م : چۆنی؟ كه‌ی مناڵت ده‌بێت؟
ژنی دووه‌م: به‌خوا زۆر ناساخم، به‌م زووانه.
ژنی یه‌كه‌م: ده‌ی به‌شكو ئه‌مجاره كوڕێكت بێت.
ژنی دووه‌م له كاتێكدا خۆی به كچه‌كانی گرتبووه‌وه گووتی: به‌ڵكو ئه‌مجاره خوا ڕه‌حمم پێبكات و كوڕ بێت.
هه‌موویان كهبابیان نۆشكرد و پاشان چاشیان به‌سه‌ردا كرد. پیاوه‌كه كه ئاخرین قومی چایه‌كه‌ی ههڵقوڕاند، به سه‌ری ئیشاره‌یه‌كی كرد. یه‌كسه‌ر ژن و كچه‌كان قیت هه‌ڵبه‌زین و چای نیوه ناته‌واوی خۆیان به‌جێهێشت ووه‌كو مه‌ڕی گێژ دوای كه‌وتن.
17.9.03
په‌نجه‌ره‌كه‌ت له بیره كه هه‌موو به‌یانیانێك بۆنی گوڵه قه‌ده‌حی ده‌كرده دیاری ژووره‌كه‌مان و بۆنه خۆشه‌كه‌ی ختوكه‌ی لووتمانی ده‌دا؟ ئه‌ی دیواره‌كه‌ی تۆ كه به گوڵ و تابلۆ‌و كورته شیعری ناسك داپۆشرابوو، ڕێك به پێچه‌وانه‌ی دیواره‌كه‌ی من... دیوارێكی ڕووتی، سپی و سارد. با، جارێكیان چرایه‌كم هه‌ڵواسی و جارێكیش چوارچێوه‌یه‌كی بێ وێنه. هه‌ر كه‌س ده‌بووه میوانی ژووره‌كه‌مان ده‌هات و ته‌ماشای هه‌ردوو دیواره‌كه‌ی ده‌كرد و ده‌ستی ده‌كرده ته‌فسیر كردن و شیكردنه‌وه‌ی باری ده‌روونیمان.
ئه‌گه‌ر ئه‌مه بخوێنیته‌وه یه‌كسه‌ر بیرت ده‌چێت بۆ لای دنگه دنگی ڕادێۆكهی من. كه ڕقت لێ‌بوو. ناهه‌قت نه‌بوو گوێم له‌و مۆسیقا قۆڕه ده‌گرت. منیش یه‌كسه‌ر بیرم ده‌چێت بۆ لای خۆت ودلالی و فه‌لسه‌فه‌ی خواجه بوونی بۆق!
ئێستا له‌وێ هێشتا گه‌رمه... نازانم و له بیرم نایه كه‌ی پرته‌قاڵه‌كان پێده‌گه‌یشتن و دزی پرته‌قاڵ ده‌ستیپێده‌كرد. من هه‌موو به‌یانییه‌ك یه‌ك دوو پرته‌قاڵم ده‌برد بۆ هاوڕێكانم و تۆش یه‌ك چه‌پك گوڵی به‌نه‌وش.
هیچ پێم‌خۆش نییه هه‌ندێك سات بگه‌ڕێته‌وه به‌ڵام بیری دار پرته‌قاڵه‌كان و زه‌یتونه‌كان ده‌كه‌م. بیری قازانه گه‌وره‌كه‌ی كه دایكم زه‌یتونی تێدا چاك ده‌كرد. بیری ئه‌و زه‌یتونه گه‌وره، سه‌وزه خۆشانه‌ی ئه‌وێ ده‌كه‌م.
هه‌ندێك جار بیری ئه‌و ژووره و قسه زله‌كانی خۆمان ده‌كه‌م. بیرت ده‌كه‌م...
13.9.03
دوێنێ هه‌موو ڕۆژه‌كه‌ی لهناوشارخولامهوه. هه‌ڕ به‌ڕاستی خولانه‌وه وا ده‌بێت. له‌م دوكانه‌وه بۆ ئه‌وی دی. بازار یه‌كجار قه‌ره‌باڵغ بوو. هێنده من و كچێكی ناسیاوم ئه‌م به‌رو ئه‌و به‌رمان كرد هه‌تا شه‌كه‌ت بووین. من تۆڵه‌ی دوو هه‌فته له جێ‌دا بوونم كرده‌وه و ئه‌ویش دووری له شاری گه‌وره. له كورتیدا تا ئه‌و سه‌ری كۆنه شار ڕۆیشتین پاشان له لای پرده‌كه پاڵمان دایه دیوارێك و پێمان لێ ڕ‌اكێشا. نازانم بۆ گۆرانی گووتنم هاتبوو. ئه‌و جاده‌یه پڕ بوو له خه‌ڵك. منیش كه هه‌رگیز له‌لای خه‌ڵك گۆرانی ناڵێم، پێم‌خۆش بوو گۆرانی بڵێم. وه‌ڵا نه‌مكرده ناژنی ده‌ستمپێكرد. سه‌یرم كرد كچه‌ی هاوڕێم بێ سێ و دوو لێ‌كردن ڕێك وه‌كو شایه‌ری به‌رده‌م ڕه‌شبه‌ڵه‌ك له‌به‌رده‌ممدا خۆی كوڕ كردبووه‌وه چه‌پڵه‌ی لێده‌دا... نازانم كه‌س ئێمه‌ی دیت یان، به‌ڵام من گۆرانی خۆمم گووت و هه‌ستامه سه‌ر پێ. ئێستا ئیتر دڵم خۆش بوو.
بۆ جاری داهاتوو بڕیارمان دا دهسڕۆكهیهك له پیش خۆمان داخه‌ین، ئه‌گه‌ر گۆرانی گووتنمان هات. هه‌م كاسبیهو هه‌م ناساندنی كولتوری كوردییه به‌و خه‌ڵكه.
12.9.03
هه‌ر زۆر ماندووم. دوو هه‌فته هه‌ڵامه‌ت و مل گێڕ بوون و ئه‌و شتانه، هێزی پێنههێشتووم. ئه‌رێ ئێوه ده‌زانن داویین Version ی ئه‌م په‌تایه چه‌نده ده‌خایه‌نێت؟!
****
به بۆنه‌ی نزیكه‌ی مانگێك تێپه‌ڕ بوون به‌سه‌ر كردنه‌وه‌ی فێرگه‌كاندا، ده‌قی ئه‌م گۆرانییه‌م بیر كه‌وته‌وه:
ئه‌ڕۆی بۆ مه‌كته‌ب بمبه له‌گه‌ڵتا!
بمكه به قه‌ڵه‌م بمكه به قهدتا!
ئه‌ی گـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــوڵ
ئه‌ی گـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــوڵ!
ئاها دانه‌یه‌كی دیم بیركه‌وته‌وه:
ئه‌ی مه‌كته‌ب ڕقمانه لێت!
خوا جوانی نه‌داوه پێت!
11.9.03
10.9.03
ساڵۆنێكی سوور، بۆنی دووكه‌ڵ و ئاره‌ق تێكه‌ڵی یه‌ك بوون. كۆمه‌ڵێ گه‌نج به ناو یه‌كدا دێنوده‌چن وdjیه‌كیش له‌گه‌ل گۆڕینی دیسكه‌كاندا دستی ڕاده‌وه‌شێنێ و هاوار ده‌كات: یه، یه... گه‌نجه‌كان له‌شیان له‌گه‌ڵ نه‌غمه‌ی مۆسیقاكه‌دا ده‌بزوێنن... له پێشدا له‌سه‌رخۆ و پاشان ورده ورده خێراتر و خێراتر... له‌ناو ئه‌و چڕه دووكهڵهدا وێنه‌یه‌كی زۆر گه‌وره‌ی كارل ماركس ده‌بینرێت كه به دیواره سووره‌كه‌وه هه‌ڵواسراوه. ماركس به زه‌رده‌خه‌نه‌وه ده‌ڕوانێته گه‌نجه‌كان و ئه‌وانیش هه‌روا له ناو دووكه‌ڵ و موسیقا و بۆنی بیره‌دا مه‌ست بوون و كه‌وتوونه‌ته سه‌ما. گه‌نجه‌كان زۆربه‌یان جامانه‌ی سووریا‌ن له مله و لێره جه‌ژنی شتێك ده‌گێڕن. له‌وانه‌یه دژی ڕه‌گه‌زپه‌رستی بێت، یان دژی سیاسه‌تی وڵات به‌رامبه‌ر په‌نابه‌ران یان سیاسه‌تی ڕاسته‌كان به‌رامبه‌ر بێكاری گه‌نجه‌كان. یه‌كێك گووتی ئه‌مه جه‌ژنێكه دژی ده‌رمانی هۆشبه‌ر.
كارل ماركس هه‌ر ته‌ماشا ده‌كات، چڕه دووكه‌ڵه‌كه چڕتر ده‌بێت. گه‌نجێك كه زۆر به خۆشییه‌وه سه‌ما ده‌كات و قووتوه بیره‌كه‌ی به‌رز ده‌كاته‌وه چاوی به كابرایه‌كی له‌ڕی درێژ ده‌كه‌وێت. پێكه‌وه چاكوخۆشی ده‌كه‌ن و له‌ناو قهرهبالغیهكهدا وون ده‌بن. گه‌نجه‌كه به ته‌نیا ده‌گه‌ڕێته‌وه. چاوه‌كانی سوور سوور بوون، كه ڕێده‌كات لار ده‌بێته‌وه و به ته‌واوی خۆی پیڕاناگیرێت. ده‌چێته‌وه ناو بازنه‌ی دانسهكه، سه‌رمه‌ستانه سه‌ما ده‌كات و به‌ته‌واوی ئاگای له خۆی بڕاوه. كابرا لهڕهكه كه له هه‌موو ئاماده‌بووانی جه‌ژنه‌كه به‌ته‌مه‌نتره به‌ده‌وری ئه‌و گه‌نجه‌دا خول ده‌خوا. سه‌ما ده‌كه‌ن... سه‌ما ده‌كه‌ن.. هه‌ر سه‌ما ده‌كه‌ن... دانسهكه شێوه‌یه‌كی سه‌یر ده‌گرێت گه‌نجه‌كه به ته‌واوی بێهۆشه و كابراش به هه‌موو شێوه‌یه‌ك ده‌ستی بۆ ده‌بات، بۆ ده‌می، سینگ و ملی، لا ڕانی و ده‌ستده‌كاته ماچكردنی گه‌نجه‌كه و ئه‌ویش بێئه‌وه‌ی ئاگای له خۆ بێت ماچی كابرا ده‌كات، ماچێكی بێهۆش، بێڕووح، كابرا ماچی ئه‌و ده‌كات ماچێكی پڕ هه‌وه‌س، گورگانه...
كارل ماركس هه‌ر له‌سه‌ر دیوارهكهیه ئه‌مجاره‌یان پێناكه‌نێت وكه‌مێك دڵته‌نگه... سه‌رێك ڕاده‌وه‌شێنێت و وه‌كو ئه‌وه‌ی بڵێ: همممم دیسان فریوتان خوارد...
9.9.03
ئه‌نجامی یه‌ك هه‌فته له‌رزوتا ئه‌مانه‌ی لێده‌بێته‌وه:
*خوا جوانه!.
كه‌ستان كاریته یان ئه‌و دیوی چیای یه‌شار كه‌مالی خوێندۆته‌وه؟ ئه‌و به‌شه‌ی كه مریمۆك له‌گه‌ڵ خوادا قسان ده‌كات " خودا گیان، خودا ڕدێن زێڕینه چاو به كلهكهم....". خوا هێنده به زه‌وق و خاوه‌ن به‌هره‌یه و بۆخۆشی ده‌ڵێت كه قۆزه ( ان الله جمیل و یحب الجمال). هه‌ر بۆیه بڕیارمدا پاش مردنم مێردی پێبكه‌م. ئه‌م بڕیاره گرنگه‌م به مه‌چكۆ ڕاگه‌یاند و ئه‌ویش پاش خڕبوونی چاوه‌كانی گووتی: باشه بۆ دوای مردن؟!. تۆ كه مردی خوا تۆی بۆ چییه؟ ئێستا كه زیندووی باشتره. خۆ خوا هه‌ر له‌و دنیا نییه، له هه‌موو شوێنێك حازروئاماده‌یه.
ئه‌م بڕیاره‌م به دایكیشم ڕاگه‌یاند... ئه‌و دای له قاقای پێكه‌نین و گووتی: "وه‌ڵا باشه. جا له‌وه باشتر خوا ده‌بێته زاوام!!!... ئهه ڕۆڵه سه‌رت شین نه‌كه‌ی بۆ گشت كه‌ست توخوا ئه‌وه قسه‌یه؟!!"
* خوا ( نوا)ی له من زێتر خۆش‌ویست هه‌ر بۆیه منی توشی غه‌زه‌بی ڤایرۆس كرد بۆ ئه‌وه‌ی نوا بچێت بۆ فێستیڤاڵه‌كه‌و منیش هه‌ر له ژێر جێگه‌وه پته‌و بۆڵه‌م بێت. نوا جوله‌كه‌یه له‌وێش هه‌ر ئه‌و زیاتر دهستیدهڕوات.
* بۆم ده‌ركه‌وتووه مهعیدهیهكی باشم هه‌یه... هه‌زار نه‌خۆش بم ئیشتیای خواردنم پهككی ناكه‌وێت. ته‌ق ته‌ق ته‌ق. ئوشینم بیر دێته‌وه،كچه‌كه‌ی سریالی ژاپۆنی ( ساڵانی دوور له ماڵ) . كه نانی ده‌خوارد خانه‌خۆێ پێی ده‌گووت: " با اینكه خیلی لاغری، خیلی میخوری!"... كه‌سێك نییه به من بڵێت" هه‌رچه‌نده زۆر نه‌خۆشی به‌ڵام زۆر ده‌خۆی".
* نیسكێنه ده‌رمانی هه‌ڵامه‌ته. هه‌مووتان ده‌زانن چۆنی لێنێن پێویستتان به باسككردنی من نییه.
* باش بوو به هۆی له ماڵێ بوون توانیم كه‌مێك بیر له euro بكه‌مه‌وه. دانیشتوانی سوێد ده‌نگ ده‌ده‌ن؟ ئه‌وانی ده‌ره‌وه‌ی سوێد ده‌نگی (ئا) یان ( نا)، كامیان باشه؟ مه‌به‌ستم له‌وانه‌ی له وڵاتێكی تری ئه‌وروپا ده‌ژین و وڵاته‌كه به euro به‌رێوه‌ده‌چێت.
* بوونی ته‌له‌ڤزیۆن له‌ماڵدا شتێكی قۆڕه!. ئه‌مه به‌رنامه‌كانی سوێده . من نازانم وڵاتانی دی چۆنن به‌ڵام لێره به‌ده‌گمه‌ن فیلمی باش و پرۆگرامی چاك پیشان ده‌ده‌ن. ( ئه‌مه ڕای منه، چونكه له‌وانه‌یه زۆر كه‌س ئامۆژگارییه‌كانی دكتۆر فیلیان به‌دڵ بێت یان لایه‌نگری هیپهۆپ بن)
كه‌ناڵی 1: باسی ژیانی قدیسه برگیتا.
كه‌ناڵی 2: فیلمێكی 100جار بینراوی ئامریكایی.
كه‌ناڵی 3: Sex and the city
كه‌ناڵی4: Dr. Phil
كه‌ناڵی 5: The bachelore
ZTV: یان ڕاپه یان هیپهۆپه یان فیلمێكی كۆنی 300 جار بینراو وه‌كو بۆ نمونه( Pretty woman).
MTV: بۆ خۆتان دزانن.
به‌ڕاست هه‌ر كات كوشتنه‌و هیچی تر. جا كه به‌ڕێز ته‌له‌ڤزیۆن ته‌شریفی له ماڵدایه، تۆ مه‌جبوری ته‌ماشای كه‌یت و ببیته ته‌ڕاح به‌سه‌ر سۆفاكهوه پان بیته‌وه... هیچ باش نییه:(
8.9.03
" به‌ڵام په‌نجه گه‌وره‌كه‌ی نه‌چووه پێڵاوه‌كه‌وه، پێڵاوه‌كه بۆ ئه‌و ته‌نگ بوو؛ دایكی چه‌قۆیه‌كی دایێ و گووتی: په‌نجه گه‌وره‌كه‌ت ببڕه،كچم! ئه‌و كاته‌ی ده‌بییه شاژن چیدی پێویستت به‌وه نابێت به پێیان بڕۆیت.". کچه‌كه پهنجهگهورهكهی بڕی و به زۆر ترنجاندیه ناو پێڵاوه‌كه و ئازاره‌كه‌ی قووت دا‌و له‌گه‌ڵ شازاده‌دا چووه ده‌رێ. ئه‌و كات شازاده ئه‌وی كرده بووكی خۆی و سواری ئه‌سپێكی كرد و پێكه‌وه ڕۆیشتن."
چیرۆكی ( سه‌ندریلا)
پێ چكۆله!
له ده‌ورانێكی پتر له 1000 ساڵیدا، پێی ژنان له چین پێچدهدرا. دیمه‌نی ئه‌و ژنانه‌ی كه به پێی پێچدراوهوه هه‌نگاویان ده‌نا به دیمه‌نێكی ئیرۆتیك ده‌ژمێردرا و ئه‌و پێ پێچدراوانه نرخی ژنانیان له كاتی شووكردندا به‌رز ده‌كرده‌وه. باشتر بوو كه پێ بچكۆلهتر بێت له 12 سانتیمه‌تر.
له ته‌مه‌نی دوو تا چوار ساڵیه‌وه دهستدهكرا به پێچدانی پێ.
هه‌موو په‌نجه‌كانی پێی ئه‌و كیژۆڵانه جگه له په‌نجه گه‌وره‌كه‌ی بۆ ژێره‌وه‌ی پێیان قه‌د ده‌كرا. هه‌ندێك جار ئێسكی كه‌وانی سه‌ر پێیان ده‌شكاند بۆ ئه‌وه‌ی پێكه ئاسانتر بچه‌مێته‌وه. پاشان به پارچه‌یه‌ك به تووندی پێكان گرێده‌دران. كیژه‌كان ته‌نیا به شه‌وانه ڕێگه‌یان پێده‌درا كه پارچه‌كه له پێیان بكه‌نه‌وه. زۆر جار ڕوویده‌دا كه بافتهكانی پێیان بۆگه‌نی ده‌كرد. پاش چه‌ندین ساڵ پێیه‌كان به‌ته‌واوی شێوه‌یه‌كی سه‌یریان ده‌گرت و ئه‌و كاته ئیتر ژنان جوتێ پیڵاوی ڕازاوه به نه‌خش و نیگاری جۆراوجۆریان ده‌درایێ. ئه‌م دابونه‌ریته له ساڵی 1912 ه‌وه قه‌ده‌غه كرا. ئێستاش مرۆڤ ده‌توانێ ژنانی به ته‌مه‌نی چینی ده‌بینێ كه به خۆیان و پێ چكۆلهكانیان ده‌ڕۆن.
"ده‌ڵێن؛ ئه‌فسانه‌ی جوانی باس له لهیهكترنزیك بوونه‌وه ده‌كات، باس له سێكسوال بوون و خودی ژیان ده‌كات، پێاههڵنانێك بۆ ژنان. به‌ڵام له ڕاستیدا باس له مه‌ودا په‌یداكردنی سۆز، سیاسه‌ت، پاره و چه‌وسانه‌وه‌ی سێكسییه."
Naomi Wolf
7.9.03
هه‌بوو نه‌بوو...
*سه‌رده‌مانێكی زۆر پێش ئێستا له وڵاتێك به ناوی سوێد ماڵێكی ڕۆژهه‌ڵاتی كچه‌كه‌یان برده‌وه دهۆك و كوشتیان. چونكه ڕه‌فتارێكی كردبوو به دڵی كۆمه‌ڵگا نه‌بوو.
* ماڵێكی دی ڕۆژهه‌ڵاتی كچه‌كه‌یان له ئوپسالا كوشت چونكه حه‌زی له كوڕێك بوو كۆمه‌ڵگاكه‌ی په‌سه‌ندی نه‌ده‌كرد. (باوكی كچه ئاشقی كوڕه نه‌بووبوو).
* كچێكی ڕۆژهه‌ڵاتی به شێوه‌یه‌كی سه‌یر خۆی كوشت یان خۆیان پێكوشت... چونكه بابی ئه‌ویش حه‌زی له كوڕه‌كه‌ی ده‌زگیرانی کچه نه‌ده‌كرد...
* له كۆمه‌ڵگایه‌كدا لووتی ژنێكیان بڕی.
* له كۆمه‌ڵگایه‌كدا ڕۆژانه لاشه‌ی ژنی كوژراو ده‌دۆزرێته‌وه كه له‌سه‌ر جاده شه‌ستیه‌كه فڕێدراون.
* له كۆمه‌ڵگایه‌كدا كچان بۆیان نییه قژیان كورت كه‌نه‌وه تا ئه‌و ده‌مه‌ی ده‌درێن به شوو.
* له كۆمهلگایهكدا ژنێك به‌رده‌باران ده‌كه‌ن چونكه مناڵێكی ناشه‌رعی بووه.
* له كۆمه‌ڵگایه‌كدا كه عه‌مامه حوكمی ده‌كات ژن بۆی نییه به ته‌نیا سه‌فه‌ر بكات. بۆی نییه به بێپرسی پیاو سه‌ر له ماڵێ بێنێته ده‌ر. بۆی نییه....
* كه وڵاتێك داگیر ده‌كرێت یه‌كه‌م كاری دوژمن بۆ سوكایه‌تی پێكردنی به‌ره‌ی به‌رامبه‌ر، ده‌ستدرێژی كردنی سه‌ر ژنانه.
* له كۆمه‌ڵگایه‌كی عه‌گاڵ به‌سه‌ری خهلیجیدا هێشتا ژنان بۆیان نییه ده‌نگ بده‌ن.
* له‌كۆمه‌ڵگایه‌كی نه‌وتاوی و قیبله‌ی موسڵمانان ژنان بۆیان نییه ئۆتۆمبیل لێبخۆڕن.
* له كۆمه‌ڵگایه‌كی زۆر پێشكه‌وتوو هێشتا مانگانه‌ی پیاوان له هی ژنان زۆرتره هه‌رچه‌ند هه‌ردووك هه‌مان كار ده‌كه‌ن.
* له هه‌ندێك شوێن کچان خه‌ته‌نه ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگا تووشی فه‌ساد نه‌بێت...
'* ............ هتد.
ئه‌مانه ڕووداوگه‌لێكن كه ئێستا خۆشبه‌ختانه نه‌ماوون و سه‌ر پیره‌ژنێكی وه‌كو من، وه‌كو چیرۆكی به‌رئاگردان بۆتان ده‌گێڕێته‌وه.