ده‌زانن ئه‌م باسه‌ی ده‌یكه‌م زۆر جار گووتراوه و هه‌میشه‌ش هه‌مان ژانی هه‌یه وه‌كو یه‌كه‌مجار. دوعایه‌ك ده‌كه‌م هه‌موو بڵێن ئامین. خوایه بۆ خاتری ئه‌م مانگی موباره‌كی ڕه‌مه‌زانه كه‌س تووشی به تووشی فارسه‌وه نه‌بێت. ئه‌ها ئێستا ده‌ڵێن ڕه‌گه‌ز په‌رسته‌و نه‌ته‌وه‌په‌رسته، به‌سه‌ری خۆم قه‌سه‌م له خۆم زیاتر كه‌س په‌رست نیم. با باسهكهتان بۆ بگێڕمه‌وه.
هاوكار: تۆ له كوێ له‌دایك بووی؟ ( ئه‌م پرسیاره‌ی دووباره‌یه)
من: كوردستان
هاوكار: ئاها، سه‌نه‌نده‌جی هه‌ستی؟
من: نا لادێیم، له سنه له دایك نه‌بووم. مه‌به‌ستم له كوردستان ناوی ووڵاته‌كه بوو. چیبكه‌م باران ده‌باری و منیش ده‌ست له گیرفان و به پیاسه‌وه كوردایه‌تیم هاتبوو.
هاوكار: جا خۆ وڵاتێك نییه ناوی كوردستان بێت. به‌ڵام پارێزگای كوردستان هه‌یه له ئێران.
بارانه‌كه به خوڕتر ده‌باری و منیش وه‌كو ده‌زانن ماوه‌یه‌كه ژیان به دڵی من نییه‌و زۆریش توڕه‌م. چیدی ته‌حه‌مولم نه‌ما و ده‌ستمكرده خوتبه‌ی جومعه له باره‌ی چه‌مكه جۆراوجۆره‌كان بۆ ئه‌وه‌ی بیسه‌لمێنم كه به‌ڵێ كوردستان وڵاته و پارچه‌پارچه كراوه‌و زمان‌و فه‌رهه‌نگی تایبه‌ت به خۆمانمان هه‌یه....
هاوكار: ده‌ی ئه‌گه‌ر به قسه‌ی تۆ بێت ده‌بێت به‌لوچ و ئازه‌ری و كورد و گێلهكی و ئه‌وانه‌ش هه‌ركه‌س به زمانی خۆی بخوێنێت. كه ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی لاواز بوونی زمانی فارسی و كه ئه‌ویش ده‌بێته هۆی پارچه پارچه بوونی" ئیران ئه‌زیز ما"!
من: So what? ئه‌وه نییه كوردستان پارچه پارچه بووه؟ ئێرانیش ئه‌زیزی من نییه!
هاوكار،چاوی زه‌ق بوو: ئێ ڤای! تۆ كه ناسیونالیستی!!!!! ئاوها خراپه بیركه‌یته‌وه. ئێمه ده‌بێت مرۆڤانه بیر بكه‌ینه‌وه...
ده ئینجا بێزت له‌و دایكوبابه كورده نه‌یه‌ته‌وه كه مناڵه‌كه‌یان ده‌نێرن فێری زمانی میلله‌تێك بێت، ئاوها بیرت لێده‌كاته‌وه.
خوایه گیان تهحهمولیش به من عه‌تا كه‌ی تا مانگی شه‌شی ساڵی داهاتوو، له‌گه‌ڵ ئه‌م بیچمه‌دا بسازم.
تێبینی: هاوكاره‌كه‌م ئه‌سڵه‌ن نه‌ته‌وه‌په‌رست نییه و زۆریش دڵی كه‌بابه بۆ فه‌ڵه‌ستینیه‌كان.
ئامینهكهتان له بیر نه‌چێت.