????ی??

kurdi

10.11.03

زۆر خۆشه گوێ له شیعر بگری له كاتێكدا:
1. زیقه‌ی مناڵ دێت.
2. دوو سێ خانمی قژ پڕ و لول و درێژ له پێشه‌وه‌ت دانیشتبێتن و بۆنی عه‌تری 77 یان ڕۆژه ڕێیه‌ك بڕوات. ئه‌و بۆنه تێكه‌ڵی بۆنی جگه‌ره‌كه‌ی مێرده‌كانیان بوو‌بێت. ( چه‌نده حه‌سودم)
3. ڕوناكی ساڵونه‌كه‌یش هێند شاعیرانه‌یه، هه‌ر مه‌پرسه. هه‌موو گڵۆپه‌کان داگیرساون. ئه‌ویش چ  گڵۆپێك 200 واتی.
4. نیوه‌ی خه‌ڵك باوێشكیان دێت و ئه‌و نیوه‌كه‌ی دی، ده‌ڵێن: به زاتتی خوا هیچی لێ حاڵی نه‌بووم.

****
شتێكی زۆر گرنگ. له‌مه‌ودوا بڕیارم دا ئه‌گه‌ر چوومه كۆڕێك ئه‌وه خۆم ئاماده‌كه‌م بۆ پرسیاركردن  له كۆڕگێڕ  و بیكه‌م به ده‌واری‌شڕ.  بڕیارم داوه هونه‌ره‌كه‌ی فێر بم. دانیشم له سوچێكدا بێده‌نگ، بێده‌نگ هیچ نه‌ڵێم و گوێ له قسه‌كه‌ره‌كه‌ش نه‌گرم. هه‌ر كه گووتیان كێ پرسیاری هه‌یه، یه‌كسه‌ر ده‌ست و پێم به‌رز كه‌مه‌وه و هاوار بكه‌م: من، من، من. پاشان بۆ ئه‌وه‌ی پیشانی ده‌م چه‌نده زانا و دانا و فه‌یله‌سوف و گۆرانی بێژم و ئه‌وه له میكانیكی ماشێندا و جه‌ك خستنه ژێر تڕۆمبیلدا چه‌نده وه‌ستام و مامۆستای دامه‌و تاوڵه‌م؛ به قه‌د كۆڕگێڕه‌كه قسه ده‌كه‌م هه‌ر چیم كردووه‌و خوێندومه، هه‌مووی هه‌ر له‌وێدا پیشانی ده‌ده‌م و بۆی ده‌سه‌لمێنم كه: توخوا تا من له‌م كۆه‌ڕه‌دا حوزورم هه‌بێت، شه‌رم ناكه‌ی قسه‌ ئه‌كه‌یت؟!. پاش ئه‌و هه‌موو زانیاری ده‌ربڕینه. پرسیارێكی زۆر بێ ماناو بێ تام و خوێی لێده‌كه‌م  كه هیچ په‌یوه‌ندی نه به مه‌علوماتی خۆمه‌وه بێت نه به كۆڕه‌كه‌ی ئه‌و به‌ڕێزه.
*****
هێشتاش دنیام به دڵ نییه...
جا  به‌ دڵم نییه: به توون!
به ده‌ره‌ك!
جا برا هۆڵ! قیروسیا!

1.11.03

یادی به‌خێر مامۆستا ئیسماعیل، جارجار له ناوڕاستی ده‌رس‌گووتنه‌وه‌دا خه‌یاڵی ده‌فڕی و دووباره ده‌گه‌ڕایه‌وه ناو پۆل و ده‌یگووت: سوبحانه‌ڵا، ماركس انسان عه‌زیم!!
جارێك شه‌ڕ بوو، ئێمه‌ش تاقیكردنه‌وه‌مان بوو. ئه‌ویش خوای لێ ڕازی بێت پرسیاری پشتشكێنه‌ی لێده‌كردین. وه‌ڵا به ده‌نگدانێك یه‌ك دوو قووتابی هه‌ڵبژێررا بۆ ئه‌وه‌ی ڕازی كه‌ین تاقیكردنه‌وه‌كه‌مان دواخات. مامۆستا ئیسما‌عیل گوێی بۆ شل كردین و دووباره خه‌یاڵ بردیه‌وه‌ و پاش ماوه‌یه‌ك دووباره ڕۆحی فڕیوی گه‌ڕایه‌وه ناومان و ملێكی لاركرده‌وه‌ و ته‌زبیحه‌كه‌ی بادا و گووتی: مه‌ترسن! پرسیاره‌كان زۆر ئاسانه... الله كریم.
خوێندكاره نوێنه‌ره‌كان به‌ڕوویه‌كی خۆش  و بزه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتووانه‌وه هاتنه‌وه و هه‌ر وه‌كو یاسر عه‌ره‌فات ده‌ستیان به نیشانه‌ی V  به‌رزكرده‌وه.
ده‌ی خێر، شێرن یا ڕێوی؟
گووتیان مامۆستا ئیسماعیل ده‌ڵێ: ئه‌ڵا كه‌ریم!
سۆران شانێكی هه‌ڵته‌كاند و لچی شۆڕ بووه‌وه و گووتی : ده‌ی به ساقه‌تان بم، نه‌تانتوانی بڵێن، خوا كه‌ریمه، به‌ڵام كه‌ریم تڕێنیشه!!!!!.